هەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری
له پرسه‌ی قوربانییانی رووداوه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ـی تشرینی دووه‌می 2022، سه‌رچاوه‌یه‌ك
له نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی،
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له پرسه‌ی قوربانییانی رووداوه‌كه‌ی سلێمانی
سه‌ردانی ئه‌و شاره ده‌كات.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە (17ی تشرینی دووەمی 2022) لە گەڕەکی کازیوەی
شاری سلێمانی بەهۆی لێچوونی غازەوە خانوویەک تەقییەوە و لە ئەنجامدا 15 کەس گیانیان
لەدەستدا و 12 کەسی دیکەش برینداربوون، ئەمڕۆش لە رێورەسمێکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی
زۆری هاووڵاتیان و بەرپرسانی ئیداری سلێمانی، تەرمەکان لە گۆڕستانی کەڵەکن لە شاری
سلێمانی بەخاکدەسپێردرێن.
ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستدا و برینداربوون،
خزم و کەسوکاری یەکترن و بۆ بۆنەیەکی خێزانی لە ماڵێکدا لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی
کۆببوونەوە، ئەو کەسانەش کە گیانیان لەدەستداوە بریتین لە (چیمەن قادر عەزیز، بەهار
قادر عەزیز، چیا مەزهەر عەبدولرەحمان، رۆژان ئەنوەر سەلیم، محەمەد عەبدوڵڵا جەمیل،
ژیلیا عەبدوڵڵا جەمیل، دانیار بەختیار قادر، داركۆ بەختیار قادر، زەند بەختیار
قادر، میر بەهادین مەزهەر، لیا بەهمەن مەزهەر، باكۆ دانا عەلی، یانۆ دانا عەلی،
ئارش فاتح محێدین، حوسێن گۆڵكار)
رووداوەکە کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە، هەر یەکە
لە بارزانی، نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی
هەرێمی کوردستان، نیگەرانی خۆیان لە رووداوەکە دەربڕی و ئامادەییان نیشاندا بۆ هەموو
جۆرە هاوکارییەک.