هەرێم نیوز
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکات کە شارەکان و دامەزراوە ئابوورییەکانی چەند شارێکی شانشینی عەرەبستانی سعودییەیان کردە ئامانج، کە بەهۆیانەوە ژمارەیەک هاووڵاتی بریندار بوون، بەتایبەتی ژن و منداڵ.
مەحکومکردنی هێرشەکان و هاوسۆزی لەگەڵ سعودیە
حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی هاوسۆزیی تەواو لەگەڵ شانشینی سعودیە و گەلەکەی، بە توندی بەئامانجکردنی خەڵکی سڤیل و ژێرخانی مەدەنی، یان هەر کارێک کە ژیانی بێتاوان بخاتە مەترسییەوە ڕەتدەکاتەوە، چونکە ئەو جۆرە کارانە پێچەوانەی بەها مرۆییەکانن.
گرنگیی دیپلۆماسی و هۆشداریدان لە پەرەسەندنی گرژییەکان
حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئاشتی و گفتوگۆ باشترین ڕێگاچارەن بۆ چارەسەری قەیران و ناکۆکییەکان.
هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە بەردەوامبوونی توندوتیژی و پەرەسەندنی گرژییەکان، تەنیا دەبێتە هۆی قووڵبوونەوەی ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا، ئەوەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاسایشی گەلان دەبێت.