دواین هەواڵ

جیهان‌

 18/11/2022

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سوپای پاسداران كوژرا

هەرێم نیوز

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سوپای پاسداران  لە پارێزگای کرمانشا لەهێرشێكی چەكداری نەناسراودا كوژرا.

سوپای پاسدارانی ئێران لەراگەیەندراوێكدا كەئەمرۆ هەینی بڵاوویكردۆتەوە، دانی ناوە بەكوژرانی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سوپای پاسداران لە پارێزگای کرمانشا و دەڵێت، لەهێرشێكی چەكداری نەسراودا كوژراوە.

لەراگەیەندراوەكەی سوپای پاسداران هاتوە، نادر بیرامی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سوپای پاسداران ، لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللـەی لێکراوە و کوژراوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەهۆی كوشتنی ژینا ئەمینی کچە کوردی تەمەن 22 ساڵی خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستا لەلایەن پۆلیسی رەوشتی تارانەوە خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە 16ی ئەیلوولی ئەمساڵ دەستیپێکرد کە بە وتەی باوکی، ژینا دوای دەستگیرکردنی لەلایەن "پۆلیسی رەوشتەوە" لە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە گیانی لەدەستداوە.

خۆپێشاندانەکان لە دوای بەخاکسپاردنی تەرمی ژینا لە سەقزەوە دەستیپێکرد و دواتر 105 شار و شارۆچکەی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی گرتەوە.

بەپێی زانیاری رێكخراوەكانی مافی مرۆڤیش تاوەكو ئێستا  سەدان كوژراو بریندار لەو خۆپیشاندانانە كەوتۆتەوە و بەهەزاران كەسیش دەستگیركراون .

ئەمرۆش رێكخراوی هەنگاو بۆمافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكردوە، لەرۆژی پێنجشەممەی رابردوو لەشاری بۆكان شەش كەس بەتەقەی هێزەئەمنییەكان كوژراون .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP