دواین هەواڵ

کوردستان‌

 23/10/2022

لە سبەینێوە لە شەقام و شوێنە گشتییەکان بازگە دادەنرێ و پشکنین دەکرێت

هەرێم نیوز

د.هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، راگه‌یاندووه‌، له‌ 24 تا 30ی 10ی 2022، واته‌ بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك، هه‌ڵمه‌تێك به‌ناوی "هه‌فته‌ی داماڵینی چه‌ك " ئه‌نجام ده‌درێ.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "هه‌موو پارێزگار و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ لیژنه‌ی ته‌ناهی كۆ ببنه‌وه‌ و هه‌موو شوێنه‌ گشتییه‌كان و دانانی بازگه‌ی زیاتر له‌ شه‌قامه‌كان، كه‌ گومانی بوونی چه‌كیان لێ ده‌كرێت، پشكنینیان بۆ ده‌كرێـت و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كی بێمۆڵه‌ت ده‌گیرێ".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP