هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگهیاند، لهئهمڕوه لە ناو شاری سلێمانی پرۆسەی وەرگرتنی پارەی کارەبا لەلایەن ژمێرکارەکان (عداد) ڕاستەوخۆ لەبەردەم ماڵی هاوبەشان دەستیپێکرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لهئاگادارییهكدا ڕایگهیاندووه، "ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦/١٠/٢٠٢٢ لەناو شاری سلێمانی پرۆسەی وەرگرتنی پارەی کارەبا لەلایەن ژمێرکارەکان (عداد) ڕاستەوخۆ لەبەردەم ماڵی هاوبەشان دەستیپێکردو تەنیا بڕی پارەی کارەبای بەکارهاتوو وەردەگیرێت بۆ ئەو ماوەیەی کە لەپسولەکەدا دیاریکراوە".
دەشڵێت، بڕی قەرزیش کە لای هاوبەشانی کارەبا ماوەتەوەو نەدراوە (پۆلی ماڵان) لەئیستادا ڕادەگیرێت.
جهخت لهوهش دهكاتهوه كه لێرە بەدواوە پارەی خوێندنەوە واتە (سەرفیاتی مانگانەی كرێی كارەبا) وەردەگیرێت لەبەردەم ماڵانداو لەلایەن ژمێركارانەوە (کارمەندی عداد).
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی داوا لەهاوڵاتیان دهكات كە هاوكارێكی باشی ئەم پرۆسەیە بن كە "هەم بەسودی گشتی و كەسیی ئەو هاوبەشانە تەواو دەبێت، هاوڵاتیاین بەشێك لەئەركەكانیان كەم دەبێتەوەو پێوست ناكات بۆ پارەدان سەردانی فەرمانگەو بنكەكانی وەرگرتنی پارەی كارەبا بكەن، بەڵكو راستەوخۆ لەبەردەم ماڵاندا ئەو كارە ئەنجامدەدرێت."