هەرێم نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەمە، 13ی 10ی 2022، قوباد تاڵهبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی له لهتیف رهشید، سهرۆك كۆماری نوێی عێراق كرد.
دهقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:
خۆشحاڵم دڵسۆزانەترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە بکەم بۆ ئەو متمانەیەى کەئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بە ئێوە و بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانی بەخشی و هەڵبژێردران بەسەرۆک کۆمارى عێراق.
دڵنیام هەڵبژاردنتان بۆ ئەم پۆستە گرنگە دەبێتە پشتیوانێکی پڕ بایەخ بۆ رەخساندنی ئارامی و سەقامگیری لەعێراق و بەدەستهێنانەوەى پێگە و رۆڵى خۆی لەناوچەکەدا، هیواداریشم گەلى عێراق لەسایەى سەرۆکایەتی ئێوەدا ئەو قۆناغە دژوارە کۆتایی پێ بهێنێت و ببێتە دەستپێکێکی خێر بۆ قۆناغێکی نیشتمانی نوێ کە هەوێنی یەک گوتارى و یەکڕیزی نێوان پێکهاتەکان بێت.
ئەزموونى ئێوە لەسەردەمى خەباتی سیاسی جێى شانازییەکی گەورەیە بەتایبەت رۆڵى میحوەریتان لەسەردەمى ئۆپۆزسیۆنی عێراقی کە باشترین نوێنەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانتان کرد، لەکایەى حوکمڕانی و بەڕێوەبردنیشدا و لەیەکەم حکومەتى هەڵبژێردراوی دواى پرۆسەى ئازادی عێراق، متمانەى سەرۆک مام جەلال-تان پێ بەخشرا و بوونە وەزیرى سەرچاوەکانی ئاو لەحکومەتى فیدراڵ.
گرتنە ئەستۆى ئەم بەرپرسیارێتییە نوێیە وەک سەرۆک کۆمارى عێراقی فیدراڵ، شایستەی ساڵانی خەبات و سیاسەت و ژیریی ئێوەیە کە دواجار ئەمڕۆ گەیشتنە لوتکەى حوکمڕانی لەعێراقدا.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران