هەرێم نیوز
ئێلۆن مەسک، دامەزرێنەر و خاوەنی هەردوو کۆمپانیای سپەیس ئێکس و تێسلا لە تویتێکدا رایگەیاند،، کە مانگی دەستکردی ستارلینک کارا کرا.
دوای ئەوەی حكومەتی ئێران بەهۆی خۆپیشامندانەكانەوە هێلەكانی ئەنتەرنێتی لەزۆربەی ناوچەكانی وڵاتەكەی بچران ئێلۆن مەسک، دامەزرێنەر و خاوەنی هەردوو کۆمپانیای سپەیس ئێکس و تێسلا رایگەیاند، ئاماده‌یه خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت بگه‌یه‌نێته ناوچه‌كانی ئێران.
ئەمرۆش هەینی، وەزارەتی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی نیشاندا بۆ دابینكردنی ئینته‌رنێت له‌رێگه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه به‌هۆی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه‌وه، له‌لایه‌ن تارانه‌وه هێڵی ئینته‌رنێتی تێدا سنوورداركراوه.
ئەمشەو هەینی، ئێلۆن مەسک، دامەزرێنەر و خاوەنی هەردوو کۆمپانیای سپەیس ئێکس و تێسلا لەتۆری كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، کە مانگی دەستکردی ستارلینک کارا کراوە.
مانگی دەستکردی ستارلینک ێشتر بۆ دابینکردنی خزمەتگوازری ئینتەرنێت بۆ ئۆکرانیا بەکارهات، دوای ئەوەی ژماره‌یه‌ك له چالاكوانانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوایان له ئیلۆن ماسك كردبوو، هاوشێوه‌ی وڵاتانی دیكه، خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له‌رێگه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه به كوالیتییه‌كی باش بگه‌یه‌نێته هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته، بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بگاته جیهان.