دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 1 هەفتە

بزوتنه‌وه‌ی ئیمتیداد: به‌شداری له‌ حكومه‌تی نوێ عێراقدا ناکەین

هەرێم نیوز

بزووتنه‌وه‌ی ئیمتیداد ڕایدەگەیەنێت، بەشداری لە کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراقدا ناکات.

حه‌یده‌ر سه‌لامی سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئیمتیداد كه‌ خاوه‌نی 10 كورسی په‌رله‌مانن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای کرد، به‌شداری له‌و حكومه‌تانه‌دا ناكه‌ن كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای حزبایه‌تی و له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه پێكبهێنرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بزوتنه‌وه‌ی ئیمتیداد دژایه‌تی خۆی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای پشكپشكێنه‌ی حزبی و له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نێت.

دەشڵێت، حكومه‌تی پشك پشكێنه‌ی حزبی وڵات به‌ره‌و وێرانبوون ده‌بات و ئه‌وان به‌شدارنابن، وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن چاودێری كاروباره‌كانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن.

ئەمە لەکاتێکدایە چوارچێوەیە هەماهەنگی هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ چڕکردووەتەوە و دوای رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن گفتوگۆی لایەنەکان بۆ ئەو مەبەستە دەستیپێکردووەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP