هەرێم نیوز
وەزارەتی شارەوانی رایگەیاند، بەمزووانە بەشی دووەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر تەواو دەكرێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، كاركردن لە پرۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر بەردەوامە، پرۆسەكە زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت و تاوەكوو ئێستا بە ڕێژەی 93% كارەكانی بەشی دووەمی پرۆژەكە تەواوكراوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری بە درێژی ٧٫٦کم کە لە ڕێگەی نێوان شەقامی سەرەکیی شەقڵاوە تاوەكوو شەقامی کۆیە، ئێستا بە ڕێژەی ٩٣٪ کارەکانی تەواو کراوە و ئێستاش کارکردن لە بەشەكانی چینی کۆتایی قیڕتاوکردن و دانانی هێماکانی هاتوچۆ و هێڵکاری شەقام و پەرژینی سەلامەتی بەردەوامە و بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی پڕۆژەکە کۆتایی بێت و ئەو بەشە بەڕووی شۆفێران و هاووڵاتییاندا بکرێتەوە.