روناك قاسم ئاغا
1.هۆكاری سه‌ره‌كی ناكۆكی و نه‌گونجانی نێوان (بووك و خه‌سوو) بابه‌تێكی ده‌روونييه، په‌يوه‌ندی به هه‌ستی تاكه‌كانه‌وه هه‌يه. هه‌ر يه‌ك له بووك و خه‌سوو به‌هۆی ئه‌و ژينگه خێزاييه‌ی كه‌تێيدا ده‌ژين و كۆده‌بنه‌وه له‌يه‌ك شوێن و جێگا.
هه‌ردوو لايان (بووك و خه‌سوو) داكۆكی له پێگه‌ی كۆمه‌ڵايه‌تی خۆيان ده‌كه‌ن، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دروستبووني دوو هه‌ستی جياواز و دژيه‌ك له يه‌ك كات و شوێندا.
✪ خه‌سوو هه‌ستی خۆبه‌زلزانی و خۆپه‌رستی زاڵده‌بێت به‌سه‌ريدا، شه‌ری ئه‌وه ده‌كات پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی بپارێزێت، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات وه‌ك شاژنی ماڵه گه‌وره‌كه بمێنێته‌وه، داكۆكی له پێگه‌كه‌ی ده‌كات، هه‌وڵده‌دات نه‌هێڵێت بووكه‌خان پێگه‌كه‌ی پێ له‌ق بكات، بۆيه له‌و روانگه‌وه فه‌رمانه‌كانی ده‌رده‌كات، هه‌وڵده‌دات بووك خان ناچار بكات فه‌رمانه‌كانی ئه‌و جێبه‌جێ بكات به‌شێوه‌يه‌كی ناچاری، زۆرجار كوڕه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته ژێر كاريگه‌ری ئه‌و فشار و فه‌رمانه‌ی كه به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی دا ده‌درێت.
2.بوكه‌یش كه سه‌ره‌تای ئه‌زمونێكی تازه‌ی ژيانی ده‌ست پێده‌كات له ژينگه‌يه‌كی تازه‌ی خێزانییه، دووره له نازی دايك و باوك و خيزانه‌كه‌ی، ده‌بينێت له شوێنێك ده‌ژيت وا هه‌ست ده‌كات هه‌موو شته‌كان بۆ ئه‌و به‌ته‌واوی رێگه پيدراو نين، به‌ئه‌سپايی و به وريايه‌وه هه‌نگاوه‌كان ده‌هاوێژێت ده‌ست بۆ ئه‌ولاو ئه‌ولا ده‌بات، هه‌ست ده‌كات له ژێر پاڵه‌په‌ستۆ و فشارێكی به‌هێز دايه، ره‌نگه زۆر وشه و هه‌ڵوێستي گوێ لێبيت و به‌رچاو بكه‌وێت هه‌رچه‌نده شتێكی ئه‌وتۆش نه‌بێت به‌ڵام ئه‌و وا هه‌ست ده‌كات به ئه‌نقه‌ست و بۆ لێدان له‌پێگه‌ی ئه‌و، ئه‌و شتانه ده‌وترێت، ره‌نگه سه‌ره‌تا په‌رچه‌كرداری نه‌بێت بۆ ئه‌و شتانه، به‌ڵام بابه‌ته‌كه له‌ناخيدا ده‌چه‌پێنيت (كبت) ده‌كات.
3.لێره‌وه فشاره‌كان زياتر ده‌بن و هه‌ستی خۆبه‌كه‌مزانی لا دروست ده‌بێت ئه‌وكات مللانێی نێوان بووك و خه‌سوو ئاشكرا ده‌بێت، لێره‌وه په‌رچه‌كردارو ناره‌زايه‌كان ده‌گه‌نه ئاستێكي به‌رز، ده‌وروبه‌ریش هه‌ست به گرفته‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر زاوا و باوكی زاوا به‌شێوه‌يه‌كی بابه‌تيانه و بێلايه‌نانه چاره‌سه‌ری ئه‌و گرژيه نه‌كه‌ن ئه‌وكات ململانێی نێوان بووك و خه‌سوو ده‌گاته ئاستی شه‌ڕ و تێك هه‌ڵقژان.
4.زۆربه‌ي كات زاواكان ده‌كه‌ونه ژێر كاريگه‌ری (دايك سالاری) و ناتوانن له فه‌رمان و راكانی دايكيان سه‌رپێچی بكه‌ن، بۆيه لايه‌نگيری دايكيان ده‌كه‌ن و خيزانه‌كانيان سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن، ياخود داوايان لێده‌كه‌ن دان به‌خۆيان دابگرن و له قسه و هه‌ڵه‌كانی دايكيان خۆش بن، هه‌ندێ له بووكه‌كان تا ماوه‌یه‌ك دان به‌خۆ داده‌گرن به‌ڵام به‌هۆی فشاری زياتر و هه‌ستكردنی زياتر به كه‌می و فشاره ده‌روونيه‌كانيان له‌كۆتاييدا توانای خۆكۆنترۆڵ كردنيان نامێنيت و ئاشتی خيزانيان تێكده‌چێت، رێگای رۆيشتن و به‌جێهيشتنی هاوسه‌ركه‌يان ده‌گرنه‌به‌ر، ره‌نگه ئه‌نجام تووشی جيابوونه‌وش ببن، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌يان خاوه‌ن ئيراده و برياری سه‌ربه‌خۆی بێ لايه‌نانه‌ی خۆی نه‌بێت و ته‌نها كوري دايكي بێت.
5.كێشه‌ی نێوان بووك خه‌سوو بابه‌تێكی ده‌روونيه و په‌يوه‌ندی به هه‌سته‌كانه‌وه هه‌يه، هه‌ستی خۆبه‌زلزانی و خۆپه‌رستی، حه‌زی نه‌گۆڕان و چه‌ق به‌ستوویی له شوێن و پێگه لای گه‌وره‌كان، هه‌ستی خۆبه‌كه‌مزانی و سته‌م لێكراوی، هه‌وڵ و حه‌زی رزگاربوون، گۆڕانكاری، سه‌ربه‌خۆيی ئيراده و برياردان له‌سه‌ر ژيان و داهاتووی خۆی له‌لای بچووكه‌كان.
6.هه‌مان كێشه و ململانێ له‌نێوان( باوان و رۆڵه‌كان ) واته كور و كچه هه‌رزه‌كاره‌كان و دايك و باوكان هه‌يه، له زانستی كۆمه‌ڵناسيدا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، به‌ديارده‌كی كۆمه‌ڵايه‌تيش ئه‌ژمار كراوه، به‌و ديارده‌يه ده‌وترێت ململانێی نه‌وه‌كان كه‌هه‌ستی خۆ به‌زلزانی و خۆپه‌رستی و (باوك سالاری) له‌لايه‌ن ئه‌و باوكانه دروست ده‌بێت كه زانياريه‌كی ته‌واويان نييه له‌سه‌ر گه‌شه‌ی بايلۆژی و ده‌روونی و كۆمه‌ڵايه‌تی هه‌رزه‌كاره‌كان، ناتوانن له هه‌سته‌كانی هه‌رزه‌كار تێبگه‌ن، باوكه‌كان ده‌يانه‌وێت ده‌ست به‌رداری نه‌ريت و به‌ها كۆنه‌كان نه‌بن، ئه‌و به‌ها و نه‌ريتانه به‌سه‌ر كور‌و كچه گه‌نجه‌كانيان ده‌سه‌پێنن، فشاريان ده‌خه‌نه سه‌ر به‌هه‌مان رێچكه‌ی كۆنی ئه‌واندا برۆن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه كور و كچه‌كه تازه پێگه‌يشتوه‌كان هه‌ستی سته‌م لێكراوی و حه‌زی رزگاربوون له ده‌سه‌ڵات و سته‌می باوك له‌لايه‌ن كوره‌كان و كچه‌كان به‌رامبه‌ر دايكيان دروست ده‌بێت، له‌ئه‌نجامدا ده‌بێته كێشه و شه‌ڕ له‌نێوان باوكان و كوره‌كان، يا دايكان و كچه‌كان.
لە کۆتاییا ئەڵێم تائێستا توێژینەوەی زانستی دەقیق نیە سەبارەت بەم کێشە بەڵام،ئەم کێشە ڕەگێکی قوڵی هەیە لە مێژووی مرۆڤایەتیا ، وەبەداخەوە بۆ‌ته هۆی تێكچوونی ژماره‌یه‌كی زۆری په‌يوه‌ندی خێزانی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی زۆر له‌خێزانه‌كان. ئه‌و په‌رته‌وازه‌ییه، ده‌بێته هۆی بێنازبوون و بێبه‌شبوونی زۆر له‌منداڵان له‌نازی يه‌كێك له دایك و باوكیان، یان هه‌ردووكیان.