دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 07/09/2022

تایبەتمەندی و نرخی مۆبایل و ئامێرە نوێیەکانی ئەپڵ

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ چوارشەمە 7ی 9ی 2022، کۆنگری ئەپڵ بەڕێوەچوو، لە کۆنگرەکەدا ئایفۆن 14 و چەند بەرهەمێکی دیکەی کۆمپانیای ئەپڵ خرایەڕوو.

ئەو بەرهەمانەی لە کۆنگرەکەدا نمایشکران:

Apple Watch Series 8

نوێترین کاتژمێری زیرەکی لە زنجیرە کاتژمێرە زیرەکەکانی ئەپڵە بە ناوی Apple Watch Series 8 ، کاتژمێرەکە لە ڕۆژی 16ی ئەم مانگەدا بەردەست دەبێت بە دوو جۆر نرخ و وەشان.

نرخی ئەو جۆرەی کە تەنها تایبەتمەندی GPS لە خۆ دەگرێت بریتییە لە 399 دۆلار.

نرخی ئەو جۆرەی GPS و Cellular لە خۆ بگرێت بریتییە لە 499 دۆلار.

Apple Watch SE (2022)

بە فەرمی ئەپڵ وەشانێکی نوێ کراوە و باشتر کراوی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch SE نمایش کرد، بە نزیکەیی هەمان هەستەوەرەکانی Apple Watch Series 8 لە خۆ دەگرێت وەک ئاگادار کردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار لە کاتی ڕووداو و هەمان چیپی S8 لە خۆ دەگرێت کە لەسەر Apple Watch Series 8 جێگیر کراوە، هەروەها بە سێ ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت.

نرخی هەردوو جۆرەکەی کاتژمێری زیرەکی ئەپڵ:

 مۆدێلی GPS نرخی بریتییە لە 249 دۆلار

مۆدێلی GPS و سیم کارد بریتییە لە 299 دۆلار

Apple Watch Ultra

ئەم کاتژمێرە نوێیەی ئەپڵ لاپەڕەیەکی نوێیە بۆ ئەپڵ، کاتژمێرەکانی ئەپڵ تاوەکو ئێستا بۆ لایەنی تەندرووستی و تایبەتمەندی پەرەیان پێ دراوە، بەڵام لەگەڵ وەشانی ئەڵترا زیاتر گرنگی بە لایەنی لەش جوانی(Fitness) دەدرێت.

پشتگیری لە Cellular دەکات و پاترییەکەی بەرگەی 36 کاتژمێر کار کردن دەگرێت، لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی Low Power Battery Life دەتوانرێت کار بە کاتژمێرەکە بکرێت بۆ ماوەی 60 کاتژمێر

کاتژمێرەکە لە ڕۆژی 23ی ئەم مانگەدا بە نرخی 799 دۆلار بەردەست دەبێت.

Apple AirPods Pro (2nd Gen)

ئەپڵ وەشانی دووەمی لە بیستۆکی بێتەلی ئێیەرپۆدز پرۆ نمایش کرد، ئەپڵ چیپی H2 لەسەر کاتژمێرە زیرەکەکە جێگیر کردووە بە باشتر کردنی کوالێتی دەنگ و دوو هێندە کەم کردنەوەی ژاوە ژاو.

نرخی بیستۆکەکە بریتییە لە 249 دۆلار و لە ڕۆژی 9ی ئەم مانگەدا بەردەست دەبێت.

iPhone 14 and 14 Plus

ئەپڵ نوێترین دوو مۆبایلی خۆی بە ناوی ئایفۆن 14 و ئایفۆن 14 پڵەس نمایش کرد، بە نزیکەیی هەمان دیزاینی ئایفۆن 13 هەیە و هەمان چیپسێتی ئایفۆن 13 واتە Apple Bionic A15 لەسەر جێگیر کراوە.

ئایفۆن 14 نرخی دەستپێکی بریتییە لە 799 دۆلار و نرخی جۆری پڵەس بریتییە لە 899 دۆلار، داواکاری پێشوەختە بۆ هەردوو مۆبایلەکە لە ڕۆژی 9ی ئەم مانگە دەست پێ دەکات.

لە ڕۆژی 16ی ئەم مانگە دەست بە فرۆشتنی ئایفۆن 14 و لە ڕۆژی 7ی مانگی داهاتوو دەست بە فرۆشتنی ئایفۆن 14 پڵەس دەکرێت.

ئایفۆن 14 قەبارەی ڕوونماکەی 6.1 ئینجە و ئایفۆن 14 پڵەس 6.7 ئینج.

مۆدێلی پڵەس باشترین پاتری هەیە لە نێو ئایفۆنەکاندا، کامێرای سەرەکی دواوەی مۆبایلەکە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە بە کرانەوەی f/1.5، بە ڕێژەی 49% کامێراکە باشتر کراوە بۆ چرکاندنی وێنە لە دۆخی شەودا، هەروەها دوو هێندە خێراتر وێنە دەچرکێنێت لە هەمان دۆخدا، لەگەڵ کامێرای سێڵفی 12 مێگاپێکسڵی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP