د.جەعفەر عومەر -پزیشکی پسپۆری دەروونی
لە پەروەردەدا گرنگە کە ئاگامان لە ڕەفتار و هەڵسوکەوتەکانمان بێت. ئەرکی دایبابە کە لێهاتوییەکانی ژیان فێری منداڵان بکەن، یەکێک لەو لێهاتووییانەش نیشاندان و ئەنجامدانی ڕێزە بۆ بەرانبەر، سێ دەستەواژە هەن دەبێت ئێمە زۆر بەرانبەر منداڵەکانمان بەکاریان بهێنین و لەبەرچاویان بەرانبەر کەسانی تریش ئەنجامی بدەین، هەتا ئەوانیش بیکەنە بەشێک لە ژیانیان:
وتنی "بەیارمەتیت" لەکاتێکدا کە داوای شتێک لە کەسێک دەکەین بۆمان ئەنجامبدات.
وتن و پیشاندانی "سوپاس و پێزانین" لەکاتێکدا کە کارێکی چاکەمان بەرانبەر دەکەن یان کەسێک چاکەمان لەگەڵ دەکات.
وتن و پیشاندانی "ببورە" لە کاتی ئەنجامدانی هەڵە بەرانبەر منداڵ و ئەوانی تر.
ئەم سێ ڕەوشتە جوانە گرنگە کە هەموومان ئەنجامی بدەین، بەڵام لەوە گرنگتر فێرکردنی منداڵەکانمانە، ئەویش لەڕێگەی دووبارەکردنەوە و بەردەوامبوون لەسەری بەرانبەر بە منداڵان و کەسانی تر.