هەرێم نیوز
به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له شارۆچكه‌ی خانه‌قین، كوڕ و دایكێك له ماڵی خۆیاندا به فیشه‌ك كوژران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی خانه‌قین رایگه‌یاند، رووداوه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 05:45 خوله‌ك روویداوه.
به گوێره‌ی زانیارییەکان، ئه‌نجامده‌ری ئه‌و تاوانه رایكردووه و هێشتا نازانرێت هۆكاره‌كه‌ی چی بووه.
هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی تاوانه‌كه، به‌ڵگه‌ی تاوان هه‌ڵگیراوه و ته‌رمه‌كانیش گواستراونه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری.
پۆلیس په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه‌ته‌وه و سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی وته‌ی كه‌سوكاری كوژراوه‌كانه.
گه‌نجه كوژراوه‌كه، ناوی "عومه‌ر ئازاد"ـه و ته‌مه‌نی (27 ساڵ)ـه و پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه، دایكیشی ته‌مه‌نی (54 ساڵ)ـه.