دواین هەواڵ

عێراق‌

 16/08/2022

ئەحمەد عیساوى: هەفتەى داهاتوو کۆنگرەى دیالۆگى نیشتمانى لە بەغدا بەڕێوەدەچێت

هەرێم نیوز

ئەندامێکى رەوتى حیکمە رایگەیاند، دیدارەکەی نێوان هادی عامری و موقتەدا سەدر بۆ هەفتەى داهاتوو دواخراوە، دەشڵێت، "ئاماژەکان بۆ ئەوەن هەفتەى داهاتوو کۆنگرەى دیالۆگى نیشتمانى لە بەغدا بکرێت".

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی 8ی 2022 ئەحمەد عیساوى، ئەندامى لیژنەى جێبەجێکردنى رەوتى حیکمە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، پەیوەندى لەنێوان هادى عامرى، سەرۆکى هاوپەیمانیى فەتح و نووسینگەى موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر هەبووە لەبارەى ئەنجامدانى کۆبوونەوەى نێوانیان، بەڵام ئەو پرسە دواخراوە بۆ هەفتەى داهاتوو".

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئاماژەکان بۆ ئەوەن کۆتایی هەفتەى داهاتوو ئەو کۆنگرەیە بە بەشداریى هەموو لایەنەکان لە بەغداى پایتەخت بەڕێوەبچێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 14ى 8ی 2022، هادى عامرى، سەردانى هەرێمى کوردستانى کرد و لەگەڵ کەسی یەکەمی زۆربەی لایەنە سیاسییەکان کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنى دەستپێشخەرییەک، کە تایبەت بوو بە ئەنجامدانى کۆنگرەی دیالۆگى نیشتمانى.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP