هەرێم نیوز
سەندیكای پزیشكانی كوردستان لەرونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ئەو پەیجانەی بەناوی دكتۆر دکتۆر ڕۆژین مەهدی، كراونەتەوە و پەیوەندیان بەو خانمە پزیشكەوە نییە.
سهندیكای پزیشكانی كوردستان لقی ههولێر روونکردنەوەیەكی لەسەر ئەوپەیجانە بڵاوكردەوە كەبەناوی دكتۆر رۆژین مەهدی كراونەتەوە و تێیداهاتوە، ماوەیەکە بە پلانێکی دیاری کراو چەند پەیجێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دروست کراوە بەناوی ئەندامی سەندیکامان( دکتۆر ڕۆژین مەهدی) کە ئەندامی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانەو لە ساڵی ۲۰۲۱ دوای تەواوکردنی کۆلێژی پزیشکی مۆڵەتی ئەندامبوونی وەرگرتووەو لە ئێستادا پزیشکی نیشتەجێی خولاوە و تەنها لە فریاکەوتنەکان کاری فەرمی دەکات.
ئاماژەی بەوەش كردوە، تەواوی پەیجەکان زانیاری نا ڕاست بڵاو دەکرێتەوە کە دووروو نزیک پەیوەندی نیە بە د. ڕۆژین مهدی و شێوازی بڵاوکراوەکان بەمەبەستی وروژاندنی هەستی خوێنەرەو بۆ زیادکردنی باڵانسی پەیجەکانیانە بە ڕێگای نا دروست.
راشیگەیاندوە، ئەوەی جێی سەرنجە لە دوای بەدواداچوونی وردی بابەتەکە، بەڕوونی ڕایدەگەیەنین کە ئەندامی سەندیکای ناوبراومان بەهیچ شێوەیەک بەرپرس نیە لەو پەیجانەو لە ئێستادا ڕێکاری یاسایی گیراونەتە بەر بۆ نەهێشتنی ئەو پەیجانە