دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 31/07/2022

چ جۆرە زەیتێکی ڕووەکی باشە بۆ نەھێشتنی ئاوسان ، ئازار و ھیلاکی جومگەو ماسولکەکان ؟

د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد - پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج

١- زەیتی نەعنا- نەعنا ماددەی مێنثۆڵی تیادایە، کە ساردکەرەوەیە وسڕکەرە، ھەروەھا ئازارشکێنە ، دژەھەوکردنە و ماسولکەخاوکەرەوەیە.

٢- زەیتی گوڵە لاڤێندەر یاخود گوڵە خەزێم - یەکێکە لەو گوڵانەی بۆنەکەی بەکاردێت بۆ ئارامکردنەوە و ریلاکسەیشن ، لەگەڵیدا بۆ ئازارشکاندن و ھەوکردنیش بەکار دێت .

٣- زەیتی ڕووەکی ئیوکالیپتۆس - کاریگەری سڕکردن و ساردکردنەوەی ھەیە لەسەر ماسولکە لەگەڵیدا ئازار و ھەوکردنیش کەم دەکاتەوە .

٤- زەیتی گوڵە بەیبوون- بەتایبەتی جۆری ( ڕۆمانی و ئەڵمانی ) یەکەی، کە ئازار کەمدەکاتەوە لەگەڵیدا کاریگەریشی ھەیە لەسەر خاوکردنەوەی ماسولکەکان .

٥- زەیتی ڕووەکی ڕۆز مێری - توێژینەوە کراوە کە کاریگەرییەکی باشی ھەیە لە کەمکردنەوەی ئازار و نەھێشتنی ھەوکردن .

٦- زەیتی یارۆ - ڕوەکێکە گەڵاکانی بچووک و تام تیژە، بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی ئازار و ھەوکردن .

٧- زەیتی درەختی سەڕوو -گرژی و ئازاری ماسولکە ناھێڵێت لەگەڵیدا ھەوکردن کەمدەکاتەوە .

٨- زەیتی داری سەندەڵ - گرژبوون و ئازاری ماسولکەکان ناھێڵێت لەگەڵ ھەوکردنی ماسولکە .

٩- زەیتی تۆوی کەتان - کە ماددەی چەورییە بەسوودەکانی تیادایە وەک ئۆمێگا سێ و ئۆمێگا شەش ، کە کاریگەریی باشی ھەیە بۆ جومگەو ماسولکەکان بە گشتی.

و توێژینەوەکان دەریانخستووە بەتایبەتی لەو کەسانەی کە ڕۆماتیزم و تەسکبوونەوەی بۆری خوێنیان ھەیە کاریگەریان زۆر باشە .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP