هەرێم نیوز
وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند،حکومەتی ئەڵمانیا لەڕێگەی کۆمپانیای وەبەرهێنەری ئەمیرا پاڵپشتی دارایی و تەکنیکی کارگەی شەکری چەوەندەری بیتوێن دەکات.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەک شەمە 2022/7/17 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازیکرد لە وێرنەر کراوس و شاندێکی هاوڕێی لەوەبەرهێنەرانی کۆمپانیای( AMIRA) ی ئەڵمانی.
هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لەم دیدارەدا تاوتوێ پەرەپێدانی پەیوەندیەکان و پێشخستنی سێکتەری کشتوکاڵی کرا لە هەرێمی کوردستان ،بەتایبەتی لەڕێگەی ئەم کۆمپانیایە حکومەتی ئەڵمانی خوازیاری پاڵپشتیکردنی تەکنیکی و دارایی پڕۆژەی کارگەی شەکری چەوەندەری بیتوێنە لە دەڤەری راپەرین.
ئاماژەی بەوەش کردووە، دوابەدوای سەردانیکردنی مەیدانی پڕۆژەکە، لە داهاتوویەکی نزیک بە تیمێکی فراوانتری شارەزایان و وەبەرهێنەرانی حکومەتی ئەڵمانی ئەو هەماهەنگیە بەفەرمی دەستپێدەکەن .