هەرێم نیوز
لە کۆمەڵگەی شاوێس تەرمی ژن و پیاوێک دۆزرانەوە کە هاوسەری یەکتر بون پۆلیسی هەولێریش دەڵێت، بەچەقۆ یەكتریان كوشتوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕونکردنەوەیەکی لەسەر تەرمی ژن مێردەكەی شاوێش بڵاو كردەوە و تێدا هاتوە، ئەمڕۆ ڕێکەوتی (١٥-٧-٢٠٢٢) هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی دوو تەرم لە شاوێس، دوای گەیشتنی هێزەکانمان دەرکەوت کەوا دوو هاوسەر بەناوەکانی (نهاد سعید مصگفی) و (اخلاص فاچل خورشید) بە چەقۆ کوژراون.
راشیگەیاندوە، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت کەوا هەردووکیان لەسەر کێشەیەک لە نێوان خۆیان دەبێتە دەمەقاڵیان و ناوبراوی یەکەم بەچەقۆ لە ناوبراوی دووەم دەدات وە چەقۆکە بەر ڕانی ناوبراوی یەکەم دەکەوێت و تووشی خوێن بەربوون دەبێت و لەشوێنی ڕووداو هەردووکیان گیان لەدەست دەدەن، تەرمەکان ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کران.
ئاماژەی بەوەشكردوە، پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە و لە ئایندەیەکی نزیکدا زانیاری زیاتر دەخەینە ڕوو.