هەرێم نیوز
لە ماوەی چوار رۆژی جەژندا، بەھۆی سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان و دوور لە رێکاری تەندروستی ٢٩ کەس لە سلێمانی دەستگیرکراون.
رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی، بە کوردسات نیوزی راگەیاندوە، سەربڕین و فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان قەدەغەیە و ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بەبێ رێنمایی تەندروستی ئاژەڵیان لەسەر شەقامەکان سەربڕیوە و دوای دەستگیرکردنیشیان بە بڕیاری دادوەر راگیراون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، چێشتخانەیەکیش بەھۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان داخراوە و چەند پسوڵەیەکی سەرپێچیش بۆ چەند چێشتخانە و ھۆتێلێک کراوە.