وەڕگێڕان و ئامادەکردنی -د. کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک
١ - یارمەتی نەهێشتنی ئازار و پێچی ناوسک لەگەڵ ڕێگری کردن لە قەبزی و ئاوسانی سک و دڵەکزێ ، هەروەها کولێکی مناڵی ساوا .
٢ - کەمکردنەوە و چارەسەری نیشانەکانی کۆنیشانەی گرژبوونی کۆڵۆن ( I.B.S ) .
٣ -- باشترکردنی پڕۆسەی هەرسکردنی خواردن بە گشتی لە ڕێگای خاوکردنەوەی ماسولکەکانی کۆئەندامی هەرس ، هاندانی ڕشتنی زەرداوی جگەر و زراو و زیاترکردنی سووڕی خوێن بۆ کۆئەندامی هەرس .
٤ - یارمەتی نەهێشتنی هەندێ مشەخۆر و کرمی ڕێخۆڵە ئەدات .
٥ -نەهێشتنی ئازاری سەوەفان بە تایبەت سەوەفانی ئەژنۆ ، لەگەڵ کەمکردنەوەی ڕەقبوونی جومگەکان .
٦ - یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شەکرە ئەدات .
٧ - بۆ خانمان : نەهێشتن و کەمکردنەوەی ئازاری سووڕی مانگانە ، ڕێکخستنی سووڕی مانگانە ، خۆپاراستن لە کۆنیشانەی کیسی هێلکەدان ، کەمکردنەوە و نەهێشتنی نیشانەکانی تەمەنی نائومێدی٫ ٚزیادکردنی بڕی شیر لە خانمانی شیردەر .
٨ - دابەزاندنی کێش لە ڕێگەی کەمکردنەوەی ئیشتها و کاراکردنی پڕۆسەی میتابۆلیزم و سووتانی چەوری و چالاک کردنی کۆئەندامی هەرس .
٩ -کۆمەڵێک سوودی تر وەک بەهێزکردنی بەرگری جەستەو ڕێگری کردن لە پەتا و ئەنفلاوانزە ، یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێن ، خۆپاراستن لە نەخۆشیەکانی دڵ ، ڕەنگە ڕۆڵی هەبێت لە لەناوبردنی هەندێ بەکتریا ، نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی هەناسە ، شێدارکردنەوەی پێست و کەمکردنەوەی تامێسک .
١٠ - چارەسەرکردنی ئازاری پێچی ناوسکی مناڵی ساوا ، بەڵام پێویستە دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشکی مناڵان بەکار بێت .
شێوازی بەکارهێنانی :
- یەک کەوچکی چێشت لە تۆوی ڕازیانە بکووتریت بە جوانی و کۆپێک ئاوی کوڵاوی بە سەرا بکرێت بۆ ماوەی بیست دەقیقە و دابپۆشرێت و بە شێوەی چا بخورێتەوە پێش نان خواردن ، هەروەها دەتوانرێت کەوچکێک هەنگووینی تێ بکرێت ، ڕۆژانە نابێت سێ کووپ زیاتر بخورێتەوە .
- یەک کەوچکی چا زەیتی ڕازیانە لەگەڵ کوپێک ئاوی گەرم ، ئەتوانرێت هەنگووینیشی تێ بکرێت .
- گوڵەکانی یا لاسک و گەڵاکانی دەکرێت بە سەوزی بکوڵێنرێن و بخورێتەوە پێش نان خواردن .