دواین هەواڵ

عێراق‌

 28/06/2022

یەکەم حاجی عێراقی لە سعودیە کۆچی دوایی کرد

هەرێم نیوز

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، یەکەم حاجی عێراقی لە شاری مەدینە لە سعودیە بە جەڵتەی مێشک کۆچی دواییکرد.

ئەمڕۆ سێ شەممە، دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق لە راگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، "حاجی محەممەد عەبید عەبووسی"، تەمەن 60 ساڵ کە خەڵکی پارێزگای واستە کۆچی دواییکردووە.

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق ئاشکرای کرد، ناوبراو جەڵتەی مێشک لێیداوە، دەستبەجێ گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی شاری پزیشکی مەلیک سەلمان بن عەبدولعەزیز لە شاری مەدینە، بەڵام کۆچی دواییکردووە. 

ئاماژەی بەوەش کردووە، کەسوکارەکەی داوایانکردووە تەرمەکەی بگەڕێنرێتەوە بۆ عێراق، بۆیە دەستەی حەج و عومرە هەموو رێکارێکی پێویست دەگرێتەبەر لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سعودیە، بۆ ئاسانکاریی و گەڕانەوەی تەرمەکە. 

بۆ حەجی ئەمساڵ، لە عێراق 15 هەزار و 252 حەج دەکەن کە دوو هەزار و 120 کەس خەڵکی هەرێمی کوردستانن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP