دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

بزانە چۆن هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ خانمه‌كه‌تدا ده‌كه‌یت؟!

ئا: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه‌.

 1- به‌هه‌موو پێكهاته‌و قه‌واره‌ته‌وه‌ هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ خانمه‌‌كه‌تدا بكه‌، هه‌ندێكجار خۆت بكه‌ به‌منداڵی ساوا تا هه‌ست و سۆزی دایكایه‌تی بجۆشێت، ببه‌ به‌باوكی تا هه‌ست و سۆزی منداڵی بجۆشێت، یان ببه‌ به‌هاوڕێی تا چێژ له‌هاوڕێیه‌تی وه‌رگرێت.

2- به‌رده‌وام حاڵه‌تی رۆمانسی له‌نێوانتانا تازه‌ بكه‌نه‌وه‌، هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن مه‌كه‌نه‌ پاساو، مه‌ڵێن خه‌ریكه‌ پیر ده‌بین، چونكه‌ خۆشه‌ویستی له‌هیچ ته‌مه‌نێكدا راناوه‌ستێت و پیر نابێت، پاساو مه‌هێنه‌وه‌وه‌ مه‌ڵێ سه‌رقاڵم و بوارم نییه‌، هاوژینه‌كه‌تیش یه‌كێكه‌ له‌ئیشه‌ گرنگه‌كانی ژیانت، پاساومه‌هێنه‌وه‌ بۆ ده‌ست كورتی و نه‌بوونی، رۆمانسییه‌ت تاكه‌ شته‌ كه‌پێویستی به‌پاره‌و سامان نییه‌.

3- ببه‌ شۆڕه‌ سواری خه‌ونه‌كانی هاوژینه‌كه‌ت به‌پیاوه‌تی و ده‌ستكه‌وته‌كانته‌وه‌، ئه‌و به‌بێ مه‌رج تۆی خۆش ده‌وێت و تۆی ده‌وێت پڕ به‌دڵ و چاوه‌كانی، شانازیت پێوه‌ ده‌كات له‌ ناخی خۆیداو به‌رامبه‌ر به‌هه‌مووخه‌ڵكی، تۆش بێبه‌شی مه‌كه‌ له‌م هه‌ست و سۆزوو خه‌ونانه‌.

4- له‌ره‌زامه‌ندیتا به‌خشنده‌به‌، له‌ ناكۆكی و نه‌یاریدا و مه‌ردو جوامێربه‌، ئه‌مانه‌ نیشانه‌ی پیاوی راسته‌قینه‌ن

5- به‌ به‌راستگۆیی و شه‌فافانه‌ هه‌ڵسووكه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكه‌، په‌یمانی نێوانتان فێڵ و پێچه‌ به‌ده‌وره‌و شاردنه‌وه‌ یان پۆشینی ماسك هه‌ڵناگرێت، هه‌موو ئه‌م شتانه‌ وه‌ك به‌ربه‌ست وان و ‌ لێكتان دوورده‌خاته‌وه‌.

6- به‌شداری هه‌سته‌كانی بكه‌ له‌ چێژوه‌رگرتن له‌جوانی دیمه‌نه‌كانی ده‌ریا یان كاتی خۆرئاوابوون یان جوانی گوڵێك یان هه‌ڵوێستێكی جوان.

7- ئاگاداربه‌ چروك و پیسكه‌ مه‌ به‌ له‌ گه‌ڵیدا له‌ڕووی دارایی وخه‌رجییه‌وه‌، یان له‌راگرتنی هه‌ست وسۆزه‌كانی یان له‌ حه‌زوو ئاره‌زووی سێكسی.

8- ره‌چاوی هاوسه‌نگی بكه‌ له‌نێوان خۆشی وشادی و ده‌ست و بردی و گورج و گۆڵیدا، له‌نێوان توندی و نه‌رموونیانی، له‌نێوان خه‌یاڵ و واقیع بینیدا.

9- به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسووكه‌وت بكه‌ هاوژینه‌كه‌ت هه‌ست به‌دڵنیایی بكات، چونكه‌ ئه‌م هه‌سته‌ له‌پێداویستییه‌ فیترییه‌كانی مرۆڤه‌ به‌گشتی و ژنان به‌تایبه‌تی.

10- له‌بیرت بێت په‌یوه‌ندیت به‌خێزانه‌كه‌ته‌وه‌ باپه‌یوه‌ندییه‌كی زۆر نزیك وتایبه‌ت بێت، ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌میشه‌ییه‌، به‌مانای له‌ژیانی دنیادا درێژه‌ ده‌كێشێت و له‌كراسێكی جوان و رازاوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌رۆژی دواییدا.

11- مه‌هێڵه‌ كێشه‌ی خێزانی ماڵه‌ باوك و خانه‌واده‌ گه‌وره‌كه‌ت یان كێشه‌ی خێزانی خانه‌واده‌ی هاوژینه‌كه‌ت بێته‌ناو بواری خێزانی خۆته‌وه‌، ره‌چاوی په‌یوه‌ندییه‌ جیاوازه‌كان بكه‌ باپه‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ دایكتدا سه‌رنه‌كێشێت به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌تدا یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌، به‌درووستی و لێزانی هاوسه‌نگی راگره‌.

12- له‌ژووری جیاواز یان له‌جێگاو نوێنی جیاوازدا مه‌خه‌وه‌، هۆكاروو پاساوه‌كان هه‌رچییه‌ك بن.

13- هه‌وڵ بده‌ په‌یوه‌ندییه‌ سێكسییه‌كانت به‌باشترین و ته‌واوترین شێوه‌ بێت، تا هاوژینت ئاسووده‌و خۆشحاڵ بێت ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت به‌سه‌ر كۆی ژیانتانا، ئاسووده‌یی خێزانی له‌ جێگاوه‌ ده‌ست پێده‌كات و هه‌روه‌ها جیابوونه‌وه‌ش به‌زۆری به‌هۆی جێگاوه‌ رووده‌دات.

14- په‌یوه‌ندییه‌ تایبه‌تییه‌ ره‌هاكانتان بپارێزه‌ به‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه‌، مه‌هێڵه‌ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ هه‌رگیز هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ ته‌نانه‌ت له‌كاتی كێشه‌و نه‌یاری توندا، چونكه‌ په‌یمانێكی گه‌وره‌ له‌نێوانتاندایه‌و خوای گه‌وره‌ لێت ده‌پرسێته‌وه‌.

15- بایه‌خ به‌په‌یوه‌ندی ئیمانی و روحی نێوانتان بده‌، په‌یوه‌ندییه‌كی ساف و بێ گرێ و گۆڵ به‌خوای گه‌وره‌وه‌ و ئه‌نجامدانی سرووته‌ ئایینییه‌كان وه‌ك نوێژو رۆژوو قورئان خوێندن و حه‌ج و عومره‌و نزاو پاڕانه‌وه‌و هه‌ركارێكی تری خێرو چاكه‌.

16- خۆت به‌دوور بگره‌ له‌لێدان و سووكایه‌تیكردن به‌هاوژینه‌كه‌ت، شكۆیی نییه‌ سووكایه‌تی به‌درووستكراوێك بكه‌ی خوا رێزی لێناوه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌شی كرد، ئاكارێكی ناشیرینه‌ منداڵه‌كان دایكییان به‌م شێوه‌یه‌ ببینن ، بیركه‌وه‌ ئه‌گه‌ر كچت هه‌بوو حه‌زده‌كه‌یت زاواكه‌ت لێیبدات هۆكاره‌كه‌ شی هه‌رچییه‌ك بێت.

17- یارمه‌تی خاتوونه‌كه‌ت بده‌ بۆ پێكهێنانی وێنه‌یه‌كی ئه‌رێنی جوان و جیاواز لای منداڵه‌كان، ئه‌مه‌ش بوار ده‌ره‌خسێنێت په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌نێوان هاوژینه‌كه‌ت و منداڵه‌كاندا درووست بێت، ئه‌وكات خانمه‌كه‌ت توانایه‌كی گه‌وره‌و باشی ده‌بێت له‌ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كاندا، ده‌بینن دایكییان خاتوونێكی وه‌فاداره‌و گه‌وره‌و به‌ڕێزه‌ ‌‌ له‌دیدی تۆدا ئه‌وانیش به‌هه‌مان چاو ته‌ماشای ده‌كه‌ن.

18- ئه‌گه‌ر خاتوونه‌كه‌ت خۆشویست رێزی بگره‌، ئه‌گه‌ر حه‌زت لێنه‌كرد زوڵمی لێ مه‌كه‌، ئه‌مه‌ سیفه‌تی پیاوی به‌رێزو گه‌وره‌یه‌، هه‌روه‌ك ئیمامی حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی خوایان لێڕازیبێت فه‌رموویه‌تی.

19- له‌كاتی بیركردنه‌وه‌ له‌ته‌ڵاق یان روودانی ته‌ڵاقدا، كه‌سێكی راقی و شارستانی به‌ له‌به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كه‌دا و ئه‌ندازه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی مرۆڤایه‌تی بهێڵه‌وه‌ له‌نێوانتانا تابتوانن به‌هاوبه‌شی سه‌رپه‌رشتی په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كان بكه‌ن، هه‌وڵ مه‌ده‌ منداڵه‌كان به‌كاربهێنی یۆ جیاوازییه‌كانی نێوانتان، هه‌رگیزنه‌كه‌ی وێنه‌ی دایكییان بشێوێنی و ناشیرینی كه‌یت له‌به‌رچاوی منداڵه‌كاندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP