هه‌رێم نیوز
چین باس له‌وه ده‌كات، نیشانەگه‌لێكی له‌سه‌ر شارستانیەتی تر له گه‌ردوندا ده‌ستكه‌وتوه، بەڵام بەخێرایی ئه‌و راپۆرتە لەبارەی دۆزینەوەکەوه لە گۆڤاری "Science and Technology Daily" سڕایه‌وه.
لە راپۆرتەكەدا ژانگ تۆنگجی وتویه‌تی، ئەو نیشانانه‌ی له شێوه‌ی سیگناڵی كارۆموگناتیسییە به‌رتەسكه‌كانه‌وه لەلایەن تیلسكۆبی سکای ئای دەستنیشان کراون، کە گەورەترین تیلسكۆبی ڕادیۆییە لە جیهاندا و پانییه‌كه‌ی 500 مه‌تره.
ئه‌وه‌شی وتوه، كه ئه‌و سیگناڵه، جیاوازه لەو سیگناڵانەی پێش‌و وه‌رگیراون.
تائێستا دیار نییە بۆچی ئەو راپۆرتە لە ماڵپەڕی گۆڤارەكەدا سڕاوه‌ته‌وه، كە لەلایەن وەزارەتی زانست و تەكنەلۆژیای چینەوە به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاوكرایه‌وه.
به وته‌ی ژانگ تۆنگجی، تیمەکەیان لە ساڵی 2020 دا دو کۆمەڵە سیگناڵی ناڕونیان وه‌رگرتوه، لە ساڵی 2022شدا سیگناڵێکی دیکەی ناڕونیان لە داتای چاودێریکردنی هه‌ساره‌كانی تره‌وه ده‌ستكه‌وتوه.
باسی له‌وه‌شكردوه، ئەو سیگناڵە ناڕونانه ده‌كرێ جۆرێک لە تێکەڵبونی ڕادیۆییش بن بۆیه پێویستیان بە لێکۆڵینەوەی زیاترە.
ژانگ ئاماژەی بەوەدا، تیلسكۆبی سکای ئای زۆر هەستیارەو ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە گەڕان بەدوای شارستانیەتی نامۆدا.
لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2020 چین بە بەکارهێنانی تیلسكۆبی 500 مەتری بە فەرمی دەستی بە گەڕان بەدوای ژیانی دەرەوەی زەویدا کرد.