دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 11/06/2022

قژ هەڵوەرین - هۆکار و چارەسەر

د.گەشین کەمال- پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری

قژ هەڵوەرین یەکێکە لە گرفتە گەورانەی کە ژنان و پیاوان پێوەی دەناڵێنن و کاریگەری دەروونیشی هەیە لەسەرییان و هەموو رێگایەک بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی هەڵوەرینەکە رابگرن.
بە شێوەیەکی سروشتی رۆژانە ٥٠-١٠٠ تاڵی قژ هەڵبوەرێت ئاساییە و گەر لە ١٠٠ تاڵ زیاتر وەری ئەو کاتە کێشەیەک بوونی هەیە.

هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ

کۆمەڵێک هۆکار هەیە بۆ هەڵوەرینی قژ، بەڵام گرنگترین و کاریگەرترینییان ئەمانەن:

- دڵەڕاوکێ و هیلاکی زۆر/ وەک ئەنجامدانی نەشتەرگەری و دابەزاندنی کێشێکی زۆر و منداڵبوون و خەفەتی زۆر.

- توشبوون بە نەخۆشی/ وەک تای بەرز و یان توشبوون بە ڤایرۆس و فایرۆسی کۆرۆنا و بەدخۆراکی و نەخۆشییەکانی پێستی سەر

- بەکارهێنانی هەندێک دەرمان/ وەک دەرمانەکانی شێرپەنجە و دەرمانی هەوکردنی جومگەکان و راگرتنی لەناکاوی حەبی رێگری لە منداڵبوون.

- بە هەڵە مامەڵەکرد لەگەڵ قژدا/ وەک بەستنی قژ بە توندی و بە شێوەیەکی بەردەوام.

شێوازەکانی راگرتنی هەڵوەرینی قژ

سەرەتا دەبێت و گرنگە سەردانی پزیشکی پێست بکەیت و پشکنینی بۆ بکات و دەستنیشانی هۆکارەکان بکات ئەوکاتە چارەسەر وەربگریت کە گرنگترینییان ئەمانەن:
- شێلانی پێستی سەر کە وا دەکات خوێن بە خێرایی جوڵە بکات و چالاک ببێتەوە.

- بەکارهێنانی رۆن و تەڕکەری چارەسەر بە تایبەت ئەوانەی پزیشکی پسپۆڕی پێست دەستنیشانی دەکات بە پێی شێوازی پێست و قژەکە و هۆکارەکانی بەکاردەهێنرێت

- خواردنی بەسود کە هاریکارن بۆ بەهێزبوونەوەی پێست و قژ وەک سەوزە و میوە و خواردنەوەی ئاو.

- وەرگرتنی ڤیتامینەکان ئەویش دەبێت پزیشک دوای ئەنجامدانی پشکنین دەستنیشانی بکات

- دوورکەوتنەوە لە گەرما و توندبەستنی قژ.

- بەکارهێنانی پلازما بۆ بەهێزکرنەوەی پێست و خانەکانی قژ .

بەهیوام هەمیشە تەندروست باشبن




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP