هەرێم نیوز
شارهزایهكی بواری كهشناسی هەرێمی كوردستان رایگهیاند، ئەم هەفتەیە بارستە ھەوایەکی فێنک روو لەناوچەكە دەكات.
ئاراس جهبار شارهزای بواری كهشناسی لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، سەرەتا کاریگەری ئەم شەپۆلی گەرمایە کە چەند رۆژێکە بەرێژەیەکی بەرچاو پلەکانی گەرمای لەناوچەکەدا بەرزکردۆتەوە بۆ سەروو تێکرای ئاسایی لە رۆژانی داھاتوودا کاریگەریەکانی کەمتر ئەبێتەوەو لە رۆژی چوارشەمەدا کاریگەری لەسەر کەشی ناوچەکە نامێنێت و جارێکی دیکە بارستە ھەوایەکی فێنک جێگای ئەم کەشە گەرمە ئەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو بارستە هاوا فینكە لەباکوری رۆژھەڵاتی ئەوروپاوە سەرچاوە ئەگرێت و بەسەر دەریای ناوەراستدا کاریگەری لەسەر کەشی عێراق و ھەرێمی کوردستان ئەبێت و لە ئەنجامدا پێشبیبی دەکرێت پلەکانی گەرما بەرێژەی ٣ تا ٥ پلەی سیلیزی لەسەرجەم ناوچەکاندا نزمببنەوە .
راشیگەیاندوە، ماوەی کاریگەری ئەم بارستە ھەوا فێنکە ئەگەر ھەیە تا بەڕواری ١٤-٦-٢٠٢٢ بە دوو قۆناخ بەردەوامی ھەبێت دواتر پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە .
ئەوكەشناسەی هەرێمی كوردستان دەشڵێت:" لەماوەی رۆژانی ٨ ی مانگ تا ١٤ی ناوەراستی ئەم مانگە بەرزترین پلەکانی گەرما بەم شێوەیە نزمدەبێتەوە، لەسەنتەری پارێزگاکاندا لە ٤٠ بۆ ٤٥ پلەوە نزمدەبێتەوە بۆ نێوان ٣٥ بۆ ٤٠ پلەی سیلیزی ، لەناوچەکانی گەرمیان لە ٤٦ بۆ ٤٨ پلەوە نزمدەبێتەوە بۆ نێوان ٤١ بۆ ٤٣ پلەی سیلیزی ."
سەبارەت بە خۆڵبارینيش نوسیویەتی، لەم مەودایەدا بەھۆی چالاکی ئاراستە بای رۆژئاوا و باکوری رۆژئاوا ئەگەر ھەیە جار جار تۆز و خۆڵێکی کەم بۆ مامناوەند ناوچەکە بگرێتەوە