هەرێم نیوز
وەزیری کارەبای هەرێم، خواست لەسەر کارەبا لە وەرزى هاویندا دەخاتەڕو و رایدەگەیەنێت، لە وەرزی هاویندا بەراورد بە وەرزی زستان خواست لەسەر کارەبا کەمترە.
ئەمڕۆ هەینی، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای هەرێم بڵاویکردوەتەوە،" ژێرخانی کارەبای هەرێمی کوردستان 6902 شەش هەزار و نۆسەدو دو مێگاوات کارەبایە، خواستیش لەسەر کارەبا بەگوێرەی وەرزەکان دەگۆڕێت بەشێوەیەک لە وەرزی پایز و بەهاردا دەگاتە کەمترین ئاستی کە 3500 سێ هەزار و پێنجسەد مێگاوات کارەبایە".
دەشڵێت: " لەوەرزی زستاندا بەراورد بە وەرزی هاوین خواست لەسەر کارەبا زیاترە، لە وەرزی هاویندا خواست لەسەر کارەبا دەگاتە 4500 مێگاوات لەکاتێکدا لە وەرزی زستاندا 6500 مێگاوات کارەبایە".
ساڵانە و لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما، بەهۆی زۆری خواست لەسەر کارەبا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەمدەکاتەوە و ئەمەش کێشە بۆ بەشێک لە هاوڵاتیان دروست دەکات بۆ چارەسەری ئەم کێشەیەش پێشتر لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا بڕیاردرا، بۆ بەرەنگاربونەوە هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا لە گەرمای ئەم هاوینە، ژمارەیەک لە یەکەکانی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا بەگەڕ دەخرێن.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمیش بڵاویکردوەتەوە، لەئێستادا کۆی گشتی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەگاتە 3525 مێگاوات کارەبا و لهو ژمارهیهش پڕۆژە ژینگەپارێزەکانی کارەبا لە 39% ی کۆی گشتی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم پێکدێنن.