هەرێم نیوز
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی راگه‌یاند، 6 فڕۆكه‌ی روسی له فڕۆكه‌خانه‌ی قامشلۆوه فڕیون و "به‌سه‌ر هێڵی سنوری له‌گه‌ڵ توركیا له ئه‌ركی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌سوڕێنه‌وه" به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی ئه‌ركه‌كه ئاشكرابكرێت.
گه‌ڕانی ئه‌و فڕۆكانه دوای په‌ره‌سه‌ندنی سه‌ربازی توركیا دێت بۆ سه‌ر هێڵی به یه‌كگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، كه دوێنێ هه‌ینی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، به 320 موشه‌ك شارۆچكه‌ی ئه‌بو راسین له‌باكوری حه‌سه‌كه كراونه‌ته‌وه ئامانج.
وابڕیاره ئه‌و پۆله فڕۆكه‌یه بگه‌نه عه‌ین دیوار له‌وپه‌ڕی رۆژئاوای كوردستان پاشتریش بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و خاڵه‌ی لێوه‌ی فڕیون.
دوێنێ هه‌ینی فڕۆكه روسییه‌كان گه‌ڕانێكی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریا له گونده‌واری دیرباسییه له‌سه‌ر سنوری توركیا-سوریا ئه‌نجامداوه.