دواین هەواڵ

وەرزش‌

 08/05/2022

شاهانەکەی ئەڵمانیا گەڕایەوە

دانەر ئەسڵان
بە شێوەیەکی ڕەسمی و پاش تەنها یەک وەرز یانەی شاڵکە 04 یانە شاهانەکەی ئەڵمانیا لە ڕیزی یانە پلە دووەکانی بۆندزلیگاوە گەڕایەوە بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکان بۆ وەرزی داهاتوو ئەمەش پاش تۆمار کردنی بردنەوە بەرامبەر بە یانەی سانت پاولی لە یارییەکەی شەوی ڕابردووی نێوانیان دا.

شاڵکە لە سەر یاریگا گیڵسن کیلشن میوانداری سانت پاولی کرد و بە ئەنجامی 3 2 یارییەکەی لێ بردەوە و بە کۆکردنەوەی 62 خاڵ لە 33 یاری و پێش تەنها هەفتەیەک لە کۆتایی وەرز بە یەکەمی بۆندزلیگا B توانی بگەڕێتەوە بۆ بۆندزلیگای گەورە.

چاوەڕوانیش دەکرێت یانەی دێرینی هامبۆرگ ئەویش بە پلەی دووەم بگەڕێتەوە ڕیزی گەورەکان و پلەی سێیەمیش لە نێوان یانەکانی دارمشتات و ڤێردەر بریمەن دەبێت کە لەگەڵ خاوەنی پلەی 16 ی بۆندزلیگا یاری دەکات و براوەیان وەرزی داهاتوو لە بۆندزلیگادا دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP