هەرێم نیوز
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، ئێران بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان و پەرەپێدانی مووشەکە بالیستیکییەکانى
جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەكەی پابەندبوونی سەرەکی هەیە بە پاراستنی بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرژەوەندیی هاوپەیما ن و هاوبەشەکانی .
وتیشی، پێنتاگۆن بەشێوەیەکی ئیشکگری هەڵسەنگاندن بۆ بڵاوبوونەوەی سەربازیی هێزەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات."
دەشڵێت:" پێنتاگۆن بێئاگا نییە لەوەی کە ئێران تا ئێستا چالاکیی زیانبەخش لە ناوچەکە ئەنجام دەدات.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دوپاتی كردەوە، "ئێرانییەکان بەردەوامن لە پاڵپشتیکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان و پەرەپێدانی مووشەکە بالیستیکییەکان، لە گەڵئەوەی بەردەوامن لە دانوستانەکان هەندێ چالاکیی ئەتۆمیش ئەنجام دەدەن".