دواین هەواڵ

وەرزش‌

 12/04/2022

ڕیاڵ نازنازەکەی بە چێڵسی دانا

دانەر ئەسڵان
شەوی ئیسپانییەکان لە چامپیۆنس لیگ دا
ڕیاڵ دۆڕاو سوریش کەوت
چێڵسی دەستبەرداری نازناوەکەی بوو

پاش ماڵئاوایی کردنی بایرن لە بەرامبەر یانەی ڤیاڕیاڵ کەمێک پێش ئێستا ڕیاڵ کەریم توانی سەرەڕای دۆڕانیشی بەرامبەر چێڵسی ئینگلیزی، بەڵام بە تۆمار کردنی گۆڵی دووەم لە لایەن کەریم بن زیماوە کە گۆڵی ژمارە 12 ی بوو لەم وەرزەدا یانەی شاهانە توانی بلیتی قۆناغی پێش کۆتایی لە یانەی چێڵسی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی یانە پاڵەوانەکان وەربگرێت و وەک دووەم یانەی ئیسپانی لە هەردوو یارییەکەی گەڕانەوەی شەوی سێ شەممەدا گەییشتە قۆناغی پێش کۆتایی و یانەیەکی ئینگلیزی لە 3 پێشەنگەکەی پریمەر لیگ ماڵئاوایی کرد لە چاوەڕوانی شەوی داهاتوو کە تیایدا یانەی مانچستەر سیتی میوانی یانەیەکی تری ئیسپانی دەبێت کە ئەویش یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدریدە.

ئیدی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ یاخود 2 ئینگلیزی و 2 ئیسپانی دەبێت یاخود 1 ئینگلیزی و 3 ئیسپانی دەبێت یاخود بەنفیکا مەحاڵ دروست دەکات و ماڵئاوایی بە لیڤەرپول دەکات و خۆی دەگەیەنێتە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین.

یاری چوون:

چێڵسی 1 ڕیاڵ 3
یاری گەڕانەوە:
ڕیاڵ 2 چێڵسی 3

بە ئەنجامی هەردوو یارییەکە ڕیاڵ توانی سەرکەوتن مسۆگەر بکات بۆ قۆناغی پێش کۆتایی کە تیایدا ڕووبەڕووی براوەی نێوان هەردوو یانەکانی مانچستەر سیتی و ئەتڵەتیکۆ مەدرید دەبێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP