هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و ھۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ھەنگاوی زۆر باش لە بواری چاکسازیدا نراوە بە شێوەی کرداری بەردەوامن لە چاکسازییەکان.
عەمید عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و ھۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لە چوارچێوەی چاکسازییەکاندا ئێستا لە وەزارەتی پێشمەرگە یەک یەکەی ژمێریاری ھەیە کە ھێزی پێشمەرگە مووچەی لێ وەردەگرێت و جگە لەوەش، کاری بەردەوام بۆ یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە دەکرێت و لیوای نوێ دروست دەکرێت.
وتیشی، ئێستا ھێزەکانی پێشمەرگە ھۆشیارتر کراون و لێدوان بۆ میدیا قەدەغە کراوە و نەچوونی میدیاکاران بۆ بەرەکانی شەڕ کە ئەوەش جێبەجێ کراوە، بۆیە هەنگاوی زۆر باشمان ناوە لە بواری چاکسازی لە چەندین بواری جیاوازدا.
عەمید عوسمان محەمەد دەشڵێت:"بەردەوام دەبین لە چاکسازییەکان لە ھەموو بوارەکاندا، چونکە ئەوە پرۆسەیەکی دوورودرێژە و کاری زۆر باش کراوە و ھەنگاویش باشیش نراوە لە بواری چاکسازیدا."