دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 20/03/2022

ئاگادار بە لە «نەورۆز» دا ژیانت نەکەوتە مەترسیەوە !

د. شێروان رەحمانەشەل نانەکەلی

تەندروستی_نەورۆز

١. جل و بەرگی زۆر تەنک و نیمچە ڕووت و هاوینە لەبەر مەکە ! هێشتا کەش و هەوا ساردە و ڕەنگە نەخۆش کەوی!

٢. خواردنی زۆر یان خۆراکی کەون یان پڕ لە شیرینی و چەوری یان لە سەرچاوەی نا دیار و نا دروست بەکارمەھێنە.

٣. ئاگاداری ئاوی خواردنەوە بە کەوا پاک و خاوێن بێت و لە ناو ترمس یان دەببەی ئاو پارێزراو بێت ٣. لەو شوێنەی دادەنیشی : گرنگە پاک و خاوێن بێت و دوور بێت لە ئاو و رووبار و دەریا و کەند و شوێنی مەترسیدار .

٤. منداڵەکان زیاتر پێویستیان بە ئاگاداری هەیە ...لە بیریان مەکەن و بەردەوام لە پێش چاوتان بن.

٥. زۆر ئاگاداری «نەوت» بن ! پێویستە نەکرێتە ناو دەببەی ئاو وە پێویستە دوور بێت لە منداڵ و لە ئاگر و لە گەرمی.

٦. ئەگەر ئاگرتان کردەوە ئەو لە ژێر کۆنترۆل بێت وە لە شوێنی دووربێت لە مەترسیەکان و لە منداڵ.

٧. عەلاگەی زبڵتان پێ بێت و گشت پاش ماوە و زبڵەکان دوای خۆتان هەڵگرنەوە.

٨. پێویستە نزیک بن لە شوێنێک توالێت ی تەندروستی هەبێت یان خۆتان توالێتی سەفەریتان پێبێت لە شێوەی خیوەتێکی بچوک و دەستان جوان بشۆن بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشیەکان.

٩. ئەو کەسانەی حەساسیەی وەرزیان هەیە ئەوە پێویستە دووربن لە شوێنی گیا و بن دار وە دەرمانیان بە رێک و پێکی وەرگرن.

١٠. زۆر ئاگاداری بەساڵاچوان و نەخۆشەکانی ماڵەوە بن و پێویستە چارەسەریەکان بەردەوام بن.

تەندروستی_پێش_هەموو_شتێکە هەر تەندروست بن و جەژنی نەورۆز تان پیرۆز بێت. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP