هەرێم نیوز
پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ڕایدەگەیەنێت، دوو کەس به تۆمه‌تی ساخته‌كردنی ئاڕمی ئۆتۆمبێل و مه‌رجه‌كانی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێل ده‌ستگیركران و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا له‌به‌رده‌م دادوه‌ر دانیان ناوه به‌تاوانه‌كانیان.
بەگوێرەى ڕاگەیەنراوێکى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین كه كه‌سێك له‌حاجیاوا هه‌ستاوه به‌ئه‌نجامدانی ساخته‌كردنی مه‌رجه‌كانی توندوتۆڵی و ئارمی ئۆتۆمبێل به‌هاوكاری كه‌سێكی دیكه له ناحیه‌ی ژاراوه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه كرایه‌وه.
ئەوەشى خستەڕو، "بڕیاری دادوه‌ر به‌ده‌ستهات و ده‌ستبه‌جێ ده‌ستكرا به لێكۆلینه‌وه‌و به‌دواداچونی ورد توانرا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی حاجیاوا و نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر هه‌ریه‌ك له تۆمه‌تباران (ا. ل. ا) له‌دایكبوی 1982 له ڕه‌گه‌زی نێر و (س. م. ح) له‌دایكبوی ساڵی 1991 له ڕه‌گه‌زی نێر ده‌ستگیربكرێن، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئارمی ئۆتۆمبێلی ساخته‌و له‌زگه‌ی ساخته‌ی مه‌رجه‌كانی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێل".
ئاماژەشى بەوەکردوە، دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا له‌به‌رده‌م دادوه‌ر دانیان نا به‌تاوانه‌كانیان و دادوه‌ر بڕیاریدا به‌ڕاگرتنی تۆمه‌تباران به‌پێی مادده‌ی 289 وه له‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندی شوێنی ڕوداوه‌كه‌ش دادوه‌ر بڕیاریدا هه‌واڵه‌كردنی په‌ڕاوه‌كه بۆدادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی حاجیاوا.