دواین هەواڵ

کوردستان‌

 26/02/2022

خوێندنی باڵا: بەشێكی خوێندكارانی كورد لە ئوكراینا گەیشتوونەتە پۆلەندا

هەرێم نیوز  

وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، نزیکەی 200 قوتابیی ھەرێمی کوردستان بۆ خوێندن لە ئۆکراینان و دەشڵێت، ڕۆژانە لە پەیوەندیداین بۆ ڕزگارکردنی قوتابیان.

یاسین ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی نێردراون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندوە،"ئەو قوتابیانەی لە ھەرێمی کوردستانەوە بەفەرمی بۆ خوێندن چوونەتە وڵاتی ئۆکراینا و فایلیان ھەیە لە خوێندنی باڵا ژمارەیان 22 قوتابییە، ھەر لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئۆکرایناوە ئێمە لە پەیوەندیدا بووینە بە مەبەستی ڕەوشی قوتابیانمان و دەرکەوت لە کاتی دەستپێکردنی شەڕ پێنج لەو قوتابیانە لە ھەرێمی کوردستان بوونە و نەگەڕاونەتەوە بۆ ئۆکراینا.

وتیشی، ژمارەیەکی دیکەی قوتابی بەبێ خوێندنی باڵا چوونەتە ئۆکراینا بۆ خوێندن و بەگشتی مەزەندە دەکرێت، ئێستا 200  قوتابیی کورد لە ئۆکراینا بن بە فەرمی و نافەرمییەوە.

راشیگەیاند، ڕۆژانە لەگەل فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و حکوومەتی فیدڕاڵ لە پەیوەندیداین بۆ ڕزگارکردنی قوتابیانی ھەرێمی کوردستان و بەشێک لە قوتابیانمان گەیشتوونەتە پۆلەندا و ئەوانی دیکەش لە کیێف دەرچوونە و مەترسیی ئەوتۆیان لەسەر نەماوە.

دەشڵێت:"لە ھەوڵیشدا دەبین بۆ ئەوەی بە تەواوەتی لە مەترسی ڕزگار بکرێن و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەی لە توانادا بێت درێغی ناکات".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP