هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەڵێت، بکوژانی نەقیب محەمەد لەتیف، ئەو ئەفسەرەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان کە لەکاتی ئەرکدا لە سلێمانی کوژرا، كوردستانیان جێهێشتووە و گەیشتونەتە دەرەوەی وڵات.
سەرکەوت عومەر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بە ماڵپەری "ناس کورد"ی رگەیاندوە،"دڵنیابووینەتەوە لەوەی بکوژانی نەقیب محەمەد لەتیف هەرێمی کوردستانیان جێهێشتووە و چوونەتە دەرەوەی وڵات."
وتیشی، ئاسایش و پۆلیس و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان هەموو هەوڵیک دەدەن بۆ دەستگیرکردنی ئەوتاوانبارانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆدەستگیركردنیان پەیوەندیان بە پۆلیسی ئینتەرپوڵەوە کردووە و هەموو ڕێکارەکانیان تەواو کردووە.