دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 07/02/2022

چۆن بتوانین ماستی سروشی لە ماستی شیری وشک جیا بکەینەوە

 لەشکر حمید ئەندازیاری خۆراک

ماست لەڕووی پێکهاتەوە ڕێژەیەکی باش لە پرۆتین و کازاکان و ڤیتامین و چەوری یەکان و کاربۆهیدراتی تێدایە کەسەرچاوەی زۆرێک لەمادە بنچینەی یەکانە بۆ جەستەی مرۆڤ..

بەداخەوە بەشێکی زۆری ئەو ماستانەی لە بازاڕدا بە ماستی فرێش و سروشتی دەفرۆشرێت لە شیری وشک دروست دەکرێن.

هەرچەندە بە پێی ستاندارد شیری وشک ڕێگە پێدراوە بۆ دروستکردنی ماست بەڵام هەمان بەهای خۆراکی نی یە کە لە شیری سروشتی (تەڕ) دروست دەکرێت..

چۆن ماستی شیری وشک لە ماستی شیری سروشتی (تەڕ )جیا بکەینەوە

1.لە ڕووی شارەزای یەوەو زۆر بەکارهێنانی ماست دەتوانرێت لە ڕێگەی تام و بۆن و ڕەنگ ماستی سروشتی لە ماستی شیری وشک جیابکرێتەوە

2.ماستی فرێش و سروشتی هیچ موادێکی بۆ زیاد ناکرێت و بە تێپەڕبوونی کات زوو ترش دەبێت بەڵام ماستی شیری وشک کە موادی بۆ زیادکراوە بەدەگمەن ترش دەبێێت.

3.ماستی سروشتی دوای شکاندنی ماستەکە ئاوەکەی (شرش ) جیادەبێتەوە بە بەراورد بە ماست کە لەشیری وشک دروستکرابێت 4.پێکهاتەی خۆراکی ماستی سروشتی جیاوازە لە ماستێک کە لەشیری وشک دروست کرابێت بۆ نموونە ماستی شیری وشک ڕێژەیەکی باش لە ڤایتامینەکانی لە دەست داوە..



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP