هه‌رێم نیوز
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریدا بەشداری کۆبونەوەی سبەینێ دوشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نەکات کە تایبەتە بە سوێندخواردنی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
عەرەفات کەرەم ستونی، ئه‌ندامی شاندی پارتی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان و بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی لەتویتەر نوسیویه‌تی، فراکسیۆنی پارتی بڕیاریداوە بەشداری کۆبونەوەی سبەینێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌كات.
پێشتریش هاوپەیمانی سیاده‌ی سوننه‌كان و كوتله‌ی ئیسلاحی سه‌درییه‌كان، بڕیاری به‌شدارینه‌كردنی دانیشتنه‌كه‌یان دا.