دواین هەواڵ

وەرزش‌

 20/01/2022

مەبەست لە "ناوچەی 14" چیە لە تۆپی پێ؟

هەرێم نیوز 

مەبەست لە "ناوچەی 14" چیە لە تۆپی پێ؟

زۆر ڕێگا هەیە بۆ شیکردنەوەی یاری تۆپی پێ. ناوچەی 14 بە "ناوچەی زێڕین" پۆلێن کراوە لە یاریگای تۆپی پێ دا، یارمەتی تیمەکان دەدات گۆڵی زیاتر تۆمار بکەن. داتاکان ئەوە نیشان دەدەن کە تیپەکان زۆرترین گۆڵ  لە ناوچەی 14 تۆماردەکەن و باشتریان ئاماریان هەیە. 

ناوچەی 14 لە کوێیە؟
بە دابەشکردنی یاریگای یاریکردن بۆ خشتەیەکی (شەش بە سێ)، 18خانە لە ناوچەی سەر زەوی یاریگاکە دەردەکەون ناوچەی 14 دەکەوێتە ناوەڕاستی یاریگاکە ڕێک پێش ناوچەی سزای گۆڵی ڕکابەر و ناوچەیەکی گرنگە بۆ تۆمارکردنی گۆڵەکان ئەم ناوچەیە لە وێنەی خوارەوەدا دەبینرێت.
 بۆچی ناوچەی 14 زۆر گرنگە؟

ئەمە یەکێکە لەو فاکتەرە گرنگانەی کە تیپە سەرکەوتووەکان لە تیپەکانی تر جیا دەکاتەوە تیپە سەرکەوتوەکان لەم ناوچەدا بەشێوەیەکی کارگەر دەردەکەون لەچاو تیپەکانی تر بە گشتی چوار خاڵی سەرەکی هەیە کە تیمە سەرکەوتووەکانی زیاتر سودمەندن لەم هەرێمە:
• زۆرترین تۆپ لەم ناوچەوە تێ دەپەڕێت لەکاتی هێرشەکە بۆ ناوچەی 14 یان دەوروبەری .
• ناردنی تۆپی زیاتر یان تێپەڕینی زیاتر بۆ پێشەوە لە ناوچەی 14 یان دەوروبەری ناوچەی 14.
• زیاتر تێپەڕبوون لە ناوچەی 14 لە تیمە سەرکەوتووەکان .
• دروستکردنی شوێنی تۆپ لێدان بۆ گۆڵ دەستبەجێ دوای کۆنتڕۆڵ تۆپ لە دەوروبەری ناوچەی 14 .

 ئەو نوسینانەی سەرەوە ئێمەی ئاشناکرد بە ناوچەی 14 بەشێوەی گشتی تووێژەرەوان پیان وایە ئەو ناوچە سەربە هێڵی ناوەڕاستی هێرشبردنه و ناوچەیەکی گرنگە بۆ بونیاد نانی هێرشێکی سەرکەوتوو.
هەندێکی تر لە توێژەرەوان پیان وایە ئەو ناوچە ناوچەی پاسە یەکلاکەرەوەکانە لە یاریگادا ، لە ڕێگای ناردنی پاسێکی کورت بە ئاسانی دەگەیتەر سەر گۆڵی تیپی بەرامبەر و زۆربەی ڕاهێنەران ئاشنان بەم ناوجە لە تۆپی پێدا و بە ناوچەی 'دەروازە' ناوی دەبەن.

  چۆن ناوچەی 14 بەکار بهێنین بە شێوەیەکی کاریگەر؟

  بەکارهێنانی کاریگەر لە ناوچەی 14 دا دەبێت لەگەڵ تێپەڕینی ورد و بەرەو پێشەوە و خاوەنداری جێگیر لە پشتەوەی خاکەکە بێت. ناردنی "دروست و بەرەو پێشەوە
" پرسیاری "دەبێت تۆپەکە بنێردرێت بۆ چ ناوچەیەک؟" 

بە پێی هەندێک لە توێژینەوەی تیپەکان چوار جار زیاتر لە یاریکردن بە پانیی و بردنی تۆپەکە بۆ گۆشەکان (پاسی درێژ بۆ ناوچەی نزیک گۆڵی دژ) و ناردنی ڕاستەوخۆی تۆپەکە لە ناوچەی 14 بۆ ناوچەی سزا  و گۆڵی پێ تۆماربکرێت

ماوەی خاوەندارێتی تۆپەکە هۆکارێکی ترە بۆ ئەوەی تۆپەکە لە ناوچەی 14ەوە ڕاستەوخۆ بنێردرێت بۆ ناوچەی سزا توێژینەوەکان ئەوە نیشان دەدەن کە تۆپەکە لە ناوچەی 14یەم بۆ تێکڕایی 2.7 چرکەی پێش گۆڵ تۆمارکردن دەهێڵدرێتەوە.واتا کۆنتڕۆڵ تۆپ دەکرێت.

ئەگەر تۆ تۆپەکە لە ناوچەکە بۆ ماوەی زیاتر لە ٨ چرکە بهێڵدرێتەوە، ئەوا هیچ شوێنی تۆمارکردن گۆڵ  نامێنێت. ئەمە مانای ئەوەیە کە (خێرایی کردار) خاڵێکی سەرەکییە لە بەکارهێنانی ناوچەی 14.

بەبێشک جوڵاندنی تۆپەکە بە فراوانی لەجیاتی تەوژمکردنی تۆپەکە بەرەو پێشەوە و بەرەو ناوچەی پەنالتی پێدەچێت ماوەی خاوەندارێتی کۆنتڕۆڵ تۆپ زیاد بکات و هەروەها بژاردەی زیاتری تێپەڕاندن دروست بکات، بەڵام هەڕەشەکانی ناوچەی 14یش بێلایەن دەکات

چی یاریزانێک گونجاوە بۆ یاریکردن لە ناوچەی 14؟

 ناوچەی 14 کاریگەرترین ناوچەیە کاتێک لەلایەن یاریزانێکی بەتوانای تەکنیکی بەرزەوە بەکاردێت کە دەتوانێت بە پاسێکی کورت یان خولانەوە تۆپ بگۆڕێت بۆ پێشەوە و لە ماوەی کەمتر لە 8 چرکەدا بەرەو پێشەوە بڕوات. کەواتە ناوچەی 14 سەر بەو یاریزانانەیە کە تەکنیکی و شارەزاییەکی نائاساییان هەیە. ئەم جۆرە یاریزانانە بە بینینێک دەتوانن چانسی گۆڵێک دروست بکەن نمونەی ئەم جۆرە یاریزانانه لیۆ میسی و مەسعود ئۆزیل و زینەدین زێدان .

هاوسەنگی
هەرچەندە ناوچەی 14 زۆر گرنگە لە هێرشەکاندا، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە تیپەکان گۆشەکان ئیهمال بکەن ، لە گۆشەکانەوە سەنتەر کردن ڕێگایەکی باشە بۆ گۆڵ تۆمار کردن
لە ڕاستیدا تیپە سەرکەوتووەکان سەنتەرەکان بەکاردێنن لە لاوە بۆ تۆمارکردنی گۆڵەکانیان 'خاڵی سەرەکی ئەوەیە کە تیپەکان نابێت ناوچەی 14 بەکاربێنن بۆ ئەوەی تۆپەکە بنێرنە گۆشەکانی یاریگاکە لەجیاتی بەکارهێنانی تێپەڕبوونێکی پاسێکی کورت بەسەر کێڵگەکەدا لە ناوچەی 14 ، تیمەکان دەبێت تۆپەکە بخولێنەوە لە هەموو ناوچەکانی یاریگا یان لە ناوچەکانی پشتەوەی سەر زەوی ناوچەی 14 بەرەو گۆشەکان بەڕێی بکەن بۆ ئەوەی شوێنی گونجاو بۆ تۆپەکە دابین بکەن  تا دەرفەتێک دروست بکەن

ئەنجام

 ناوچەی 14 دەکەوێتە دەرەوەی ناوچەی سزای ڕکابەر. ئەم ناوچەیە فاکتەرێکە لە جیاکردنەوەی تیپە سەرکەوتوو و تیپە سەرنەکەوتووەکان، چونکە گەورەترین هەلی ناردنی پاسێکی گۆڵ دابین دەکات کاریگەرترین ڕێگا بۆ بەکارهێنانی ناوچەی 14 ناردنی پاسێکی کورتە بۆ ناوچەی سزا. لەگەڵ ئەوەشدا، یاری بەرەو پێشەوە لەم ناوچەیە پێویستە بە خێرایی ڕوو بدات. نابێت خاوەندارێتی تۆپەکە لەم ناوچەیەدا زیاتر لە 8 چرکە بخایەنێت نابێت گرنگی هێرشکردن لە گۆشەکانەوە پشتگوێ بخەین، چونکە تیمێکی سەرکەوتوو دەبێت ڕێگای جیاواز جیاوازی هەبێت بۆ گۆڵ تۆمارکردان .
 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP