دواین هەواڵ

ئابوری‌

 7 رۆژ پێش ئێستا

دانەگاز: بەرهەمهێنانی گازمان لەسەدا 50 زیاد کردووە

هەرێم نیوز
کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی رایدەگەیەنێت، بڕی بەرھەمھێنانی گازیان لە ھەرێمی کوردستان بە رێژەی ٥٠% زیادکردووە و ئامانجیان بەرزکردنەوەی زیاتری ئەو رێژەیەیە.

 
کۆمپانیای دانەگاز و کۆمپانیای نەوتی ھیلال، لە راگەیاندراوێکدا ئەوەیان ئاشکراکرد، بڕی بەرھەمھێنانی گازی سروشتییان لە ھەرێمی کوردستان گەیاندووەتە ئاستێکی پێوانەیی، بەجۆرێک لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢١، رۆژانە ٤٥٢ ملیۆن پێ سێجار گازیان بەرھەمھێناوە، ئەوەش ٥٠% زیاترە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٨.

ئەو دوو کۆمپانیایە، ھۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی بەرھەمھێنانیان لە کێڵگەی نەوتی "کۆر مۆر" بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی پەرەپێدان گەڕاندەوە، کە بووەتە ھۆی زیادبوونی ئاستی بەرھەمی کێڵگەکە بۆ ٣٠٥ ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا و لە کێڵگەی کۆر مۆر و چەمچەماڵیش گاز دابین دەکەن، کە بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان بەکاردێت



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP