هەرێم نیوز
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لەسبەینێوە ناوچەکە
دەکەوێتە ژیر کاریگەری شەپۆلێکی باران و بافرەوە و هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی بەشی پێشبینی لە کەشناسی
هەرێم
کاتی دەستپێکردنی شەپۆلەکە ئەم شەو دوو شەممە
تا ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو 18-1-2022
هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر ناسەقامگیریەکی ڕەوشی کەش و هەوا کە پێشبینی
دەکرێت کاریگەریەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک بە شێوازی نمە باران و بارانی مامناوەند بەردەوامی
هەبێت . بەفر و باران ناوچەکەمان دەگرێتەوە بەم شێوەیەی خوارەوە
بەرەبەیانی ڕۆژی دوو شەممە سەرەتا باران بارین لە سنووری پارێزگای دهۆک
و ئیدارەی زاخۆ باران بارین دەست پێدەکات , پاشان لە نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ ناوچە
شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە پاشان سەنتەری شار . لە پاشان کاریگەریەکەی
زیاتر دەبێت سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی
ڕاپەرین باران بارینی دەبێت . وە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە و بەفر بارین لەسەر
لوتکەی شاخە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان دەبارێت .
بڕی باران بارینی پێشبینیکراو لە ماوەی ڕۆژی
دووشەممە بەم شێوەیە دەبێت :
سنووری پارێزگای هەولێر ( 5 تــــا 10 ) ملم دەبێت
سنووری پارێزگای سلێمانی ( 4 تــــا 8 ) ملم دەبێت
سنووری پارێزگای دهۆک ( 8 تــــا 15 ) ملم دەبێت
سنووری پارێزگای هەلەبجە ( 4 تــــا 8 ) ملم دەبێت
سنووری پارێزگای کەرکوک ( 0 تــــا 2 ) ملم دەبێت
ڕۆژی سێشەم نمە بارانی پچڕپچڕ دەبێت وە کاریگەریەکەی
لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر دەبێت .
لەماوەی ڕۆژی چوار شەممە رێکەوتی 12-1-2022
تاکو ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو کاریگەری ئەم
شەپۆلە بەردەوامی دەبێت و ئاسمانی هەرێم بەردەوام هەوری دەبێت لەگەڵ بارینی نمە
باران و بارانی مامناوەند وە بەفریش لەم ماوەیەدا لەسەر ناوچە شاخاویە سنووریەکان
و بەرزەکان دەبارێت .
بەشی پێشبینی