هەرێم نیوز
قائیمقامی ماوەت لە روونکردنەوە یەكدا دەڵێت، لەماوەی 10 رۆژدا دوو جار سنوری گوندی گەڵاڵە بۆردومان كراوە و ئەو بۆردومانانەش ترس و شڵەژانى لە سنورەکە دروستكردوە.
کامەران حەسەن، قائیمقامی ماوەت رونكردنەوەیەكی لەسەر بۆردۆمانەكانی گوندی گوڵاڵە بڵاو كردەوە و تێیدا دەڵێت:" ئێوارەی ئەمڕۆ لە لایەن فڕۆکەی جەنگییەوە، ھەر سێ شوێنی "شۆرە، سەری ترشەکە، ھەواری خەندەک" لە سنووری گوندی گەڵاڵە بۆردومان کراوە."
راشیگەیاندوە، "لە ماوەی 10 ڕۆژدا ئە دووەم جارە کە سنووری ئەم گوندە بۆردومان دەکرێت".
ئاماژەی بۆئەوەشكردوە، لە بۆردومانەكاندا زیان بەر دانیشتوانی گوندەکە نەكەوتوە و سەلامەتن.
قائیمقامی ماوەت لەرونكردنەوەكەیدا نیگەرانی لە دووبارە بونەوەی بۆردومانەکان دەردەبڕێت و رایگەیاندوە،"ھەموو جارێک ترس و شڵەژان لە سنورەکە دروستدەکات، خوازیارن ھەرچی زووترە ئەو بۆردومانانە کۆتاییان پێبێت".