دواین هەواڵ

کوردستان‌

 05/01/2022

لەساڵی 2021دا خۆکوشتن لە ڕووداوی کوشتن زیاتر بووە

هەرێم نیوز
وتەبێژی پۆلیسی گشتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ساڵی رابردو نزیكەی 300 روداوی كوشتن و نزیكەی 300 روداوی تری خۆكوشتن هەبوون، هەروەها زیاتر لە 5 هەزار حاڵەتی دزی تۆمار كراون.

 
موقەدەم كارزان ئەمیر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، لە ماوەی یەك ساڵی رابردودا 215 روداوی كوشتنی بە ئەنقەست و 59 حاڵەتی كوشتنی بە هەڵە تۆمار كراون، هەروەها 287 خۆكوشتنیش هەبووە، هەر لەو ساڵەدا 5 هەزار و530 حاڵەتی دزیكردن تۆماركراون و 2 هەزار و 334 دۆسیەی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكان و هەزار و 300 تاوانی ساختەكاریش تۆماركراون.

رونیشیكردووەتەوە، تاوانی فێڵ كردن 6 هەزار و 780 حاڵەت و قوماركردن  363 حاڵەت و سواڵكردن هەزار و 552 حاڵەت بوون، سەرەڕای ئەوانەش دەست بەسەر هەزار و 51 چەكی بێ مۆڵەتدا گیراوە، 149 كەسیش بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراون و 204 حاڵەتی تەقەكردنیش تۆماركراون، سكاڵای ناپاكیش لە ئەمانەت هەزار و 369 سكاڵا بوون، 4 هەزار و 670 حاڵەتی هەڕەشە لێكردن و 5 هەزار و 961 حاڵەتی شەڕكردن هەبوون.

هەرچی سەبارەت بە چالاكییەكانی بەرگری شارستانییە وتەبێژی پۆلیسی گشتی هەرێم وتی، 8 هەزار و 933 روداو تۆمار كراون و بەهۆیانەوە 133 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 178 هاوڵاتیش بریندار بوون، 281 هاوڵاتیش رزگار كراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP