دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 04/01/2022

نیشانەکانی کەمی ئاسن لە خوێندا و چۆنێتی چارەسەر کردنی

ئا:دەریا سمین

1- هەمیشە هەست دەکەیت ماندوو و شەکەتیت: لەش ئاسن بەکار دەهێنێت بۆ دروست کردنی هیمۆگلۆبین، ئەو ماددەیەی کە لە خڕۆکەی سوری خوێندا هەیە ئۆکسجین دەگوازێتەوە بەناو لەشدا، کاتێک کە بڕێکی تەواوت لە خڕۆکەی سوری تەندرووستت نییە لە لەشتدا وات لێدەکات هەست بە شەکەتی و ماندوێتی بکەیت.

2- زەرد هەڵدەگەڕێیت و ماندوو دیاردەبیت: یەکێک لە نیشانەکانی دیکەی کەمی ئاسن ئەوەیە کە زەرد هەڵدەگەڕێیت و ماندوو وشەکەت دیاریت، وە ئەگەر ناو لێوت و پوکت و پێڵووی چاوت کەمتر لە جاران ڕەنگی سووریان نیشاندا ئەوا مانای وایە ئاسن لە لەشتدا کەمە.

3- بە ئاسانی نەخۆش دەکەویت: توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کەمـی ڕێژەی ئاسن لە لەشدا کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر سیستمی بەرگری لەش، بۆیە زۆر بە خێرایی نەخۆش دەکەویت و توشی .

4- دڵت بە خێرایی و بە بە‌هێزی لێدەدات: بەهۆی کەمی ئاسن لە لەشتدا هەندێک جار هەست دەکەیت دڵت زۆر بە توندی لێدەدات، یاخود زۆر بە ناڕێکی لێدەدات.

5- هەست کردن بە تەنگە نەفەسی: بەهۆی کەمی ڕێژەی ئۆکسجین کەسی توشبوو هەست بە هەناسە کورتی و تەنگەنەفەسی دەکات، تەنانەت ئەگەر کارێکی ئاسانیش ئەنجام بدات.

6- توانای تەرکیزکردن کەم دەبێتەوە: یەکێک لە نیشانە نەرێنییەکانی کەمی ڕێژەی ئاسن لە لەشدا ئەوەیە کە وەرگرەکانی ناو خوێن بە کەمی ئاسن کاریگەر دەبن و بەهۆیەوە توانای تەرکیزكردن كەم دەبێتەوە .

چارەسەری کەمی ئاسن لەخویندا  

یەکەم: بایەخ بە سیستمی خۆراکیت بدە دەکرێت لە رێگەی خواردنەوە رێژەیەکی باش لە ئاسن بەدەستبهێنیت، زیاتر بایەخ بدە بە خواردنی، گۆشت، مریشک، قەل، برۆکلی، سپێناغ، پاقلەمەنییەکان، میوە وشککراوەکانی وەکو مێوژ و قەیسی.

دوەم: پێویستە بایەخ بە خواردنی ڤیتامین C بدەیت لەگەڵ بایەخدان بەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە ئاسن، بایەخ بە ڤیتامین C بدە، چونکە یارمەتی جەستە دەدات ماددە ئاسنەکە هەڵبمژێت و سودی لێببینێت.

سێیەم: حەبی ئاسن بەکاربهێنە ئەو کەسانەی رێژەی ئاسنەکەیان زۆر نزمە دەتوانن حەب بەکاربهێنن، بەڵام پێویستە لەژێر رێنمایی پزیشکدا بێت و بێ راوێژی کەسانی پسپۆر هیچ جۆرە حەبێک بەکارنەهێنن.

«بەهیوام لەش ساغ و تەندروست باش بن»



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP