هه‌رێم نیوز
له نیوه شه‌وی هه‌ینییه‌وه 31-12-2021، بۆ یه‌كه‌مجار له عێراقدا هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری بیانی له عێراقدا نییه به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌دوای چوار گه‌ڕی دانوستانی نێوان عێراق و واشنتن پێیگه‌یشتن.
رێكه‌وتنه‌كه به‌و شێوه‌یه بو، له دوای 31ی كانونی یه‌كه‌م، هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری بیانی له عێراقدا نه‌مێنێت و ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م له راوێژكارانی بیانی ئه‌ركی راوێژ و رێنمایی به هێزه عێراقییه‌كان بده‌ن.
مسته‌فا كازمی، له یه‌كه‌م به‌یاننامه‌یه‌دا له ساڵی 2022 رایگه‌یاند: "ساڵی نوێ، ساڵی ده‌رچونی هێزه بیانییه‌كان بو له عێراق، ئه‌و هێزانه ئێستا گۆڕدراون به راوێژكاری سه‌ر به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ركییان پێشكه‌شكردنی راوێژ‌و رێنماییه به هێزه عێراقییه‌كان."
كازمی له‌و به‌یاننامه‌یدا كه له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، ده‌ڵێت: "ده‌وڵه‌ت هێزی خۆی له گه‌له‌وه وه‌رده‌گرێت و روبه‌ڕوی خواسته‌كانی نه‌بونی ده‌وڵه‌تی و ململانێ و چونه‌دواوه ده‌بێته‌وه."
سەرباری ئەوەی بەشێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌رپرسانی عێراقی ته‌ئكید له‌سه‌ر چونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام گروپه چه‌كداره شیعه‌كان كه ناوی "موقاوه‌مه"یان له خۆیان ناوه، ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌نه‌وه چونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه راستی تێدا نییه‌و له مڕۆوه 1-1-2022 ئه‌وان ده‌ست ناپارێزن له به ئامانجگرتنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی.
له ساڵی 2014دا دوای ئه‌وه‌ی داعش چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراقی داگیركرد، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش هاتنه ناو عێراقه‌وه.
له سێی كانونی دوه‌می 2020، كاتێك قاسمی سلێمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران، له‌لایه‌ن فراكسیۆنه شیعه‌كانه‌وه لە ئەنجومەنی نوێنەران كه زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان پێكدەهێنا، به‌بێ ره‌چاوكردنی خواستی كورد‌و سوننه، دو رۆژ پاش روداوەکە بڕیاری ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كانیان له عێراق ده‌ركردو مەبەستی سەرەکیشیان ئەمەریکا بو.
پاش چوار گه‌ڕی دانوستان له نێوان حكومه‌تی عێراق و واشنتن، بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كۆتایی به ئه‌ركی شه‌ڕكردن له عێراقدا بهێنن و ئه‌ركیان بۆ راوێژكاری و مه‌شقكردن به هێزه عێراقییه‌كان بگۆڕدرێت.
له 10-12-2021 ژه‌نه‌راڵ فرانك ماكێنزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له دیدارێكی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ئاسۆشێتدپرێس، رایگه‌یاند، كۆتاییهاتنی ئه‌ركی شه‌ڕكردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌مانای كۆتاییهاتنی بونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق نایه‌ت و وتی "ئێمه ده‌مێنینه‌وه."
رونیشیكردوه‌ته‌وه، كه 2500 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌مێنێته‌وه‌و پێشبینیشیكردوه له‌لایه‌ن ئه‌و میلیشیانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی‌یان لێده‌كرێت، هێرشه‌كان دژ به هێزه‌كانیان په‌ره‌بسه‌نێت.
وتيشى، "داواكاری میلیشیاكان له عێراق ئه‌وه‌یه هه‌مو هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بچنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز شتی وا رونادات، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌وه هه‌راسانیان بكات و له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی كۆتایی ئه‌م مانگه، كاردانه‌وه‌یان ببێت."