دواین هەواڵ

عێراق‌

 01/11/2021

سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە پۆستەکەی دورخرایەوە

هەرێم نیوز

بەفەرمانی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق عەبدولغەنی ئەسەدی، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی لە پۆستەکەی دورخرایەوە و حەمید شەتری، بریکاری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە جێگە كەی دانرا.

ئەمرۆ دووشەممە، میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق عەبدولغەنی ئەسەدی، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی لە پۆستەکەی دوورخستەوە و حەمید شەتری، بریکاری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە جێگەی راسپارد بۆ سەرۆکایەتیکردنی دەزگاکە.

فەریق روکن عەبدولغەنی ئەسەدی لە مانگی تەممووزی 2020 دا بە بڕیاری مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرایە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەبری فالح فەیاز، کە لەپاڵ ئەو پۆستە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبیش بوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP