دواین هەواڵ

عێراق‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی عێراق ڕاپۆرتی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز 

وەزارەتی دارایی عێراق ڕاپۆرتی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و بەپێچەوانەی ئەوەی پلانی بۆ دانراوە پشتبەستن بە داهاتی نەوتی زیادیکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی عێراق داهاتی شەش مانگ بریتیبووە لە 62 ترلیۆن و سێ ملیار و 937 ملیۆن دینار.

لە هەمان ماوەدا خەرجییەکانی عێراق زیاتربوون لە 57 ترلیۆن دینار، کە تەنیا چوار ترلیۆنی بۆ پڕۆژەکان بووە و نزیکەی 53 ترلیۆن دیناری بۆ خەرجییەکانی وەگەڕخستن و مووچە بووە. 

بەپێی ڕاپۆرتەکە؛ پشتبەستن بە داهاتی نەوتی عێراق لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بەرزبووەتەوە، بەتایبەتی ئەو بەرزبوونەوەیە لە مانگی شەش ڕوویداوە، لە مانگەکانی پێشوودا پشتبەستن بە داهاتی نەوت 89 لەسەد بووە، بەڵام بە تێکڕا لە شەش مانگدا 92 لەسەدی داهاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت دەستکەوتووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP