دواین هەواڵ

عێراق‌

 12/10/2021

دەستەی مقاوەمەی عێراقی: ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەستکاری کراوە و پووچەڵە

هەرێم نیوز 

دەستەی بەرگریی "مقاوەمە"ی عێراقی لەبارەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق، رایگەیاند، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەستکاری کراوە و پووچەڵە. 

لە بەشێكی راگەیێندراوەکەی دەستەی  بەرگریدا هاتووە، "بەرگری عێراقی کە رەوایی خۆی لە فتوای زانایان و ئیرادەی گەل بەدەستهێناوە، لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ پارێزگاریکردن لە دەوڵەت و پرۆسەی سیاسی بۆ ئەوەی شکۆی گەل و سەروەریی عێراقی بە پارێزراوی بمێنێتەو". 

دەشڵێن،"خۆیان بۆ عێراق و سەروەرییەکەی بەختکردووە، بەهیچ شێوەیەک بۆ پرۆژە چەپەڵەکان سەر دانانەوێن کە هەوڵی تێکەڵکردن و هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەدەن. ئەم پرۆژەیە تەنیا خزمەت بە داگیرکاریی ئەمریکی دەگەیێنێت. لە کاتێکدا ئەم بابەتە، مەرجەعە مەزنەکانمان هەمیشە سەرکەوتووبن، لەمبارەیەوە هۆشداری و فەتوای حەڕامکردنیانداوە". 

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا هاتووە،"بەرەنگاربوونەوەی ئەم پرۆژانە کە ئازادییە کەسییەکان لەباردەبەن و ئازادیی رادەربڕین و راوبۆچوونی جیاواز دەچەوسێننەوە و دادگە شەرعییە نابووتەکان دەکەنە ئەڵتەرناتیڤی دادوەریی، پێویستە ئازادیخوازانی گەلەکەمان هەڵوەستەی لەسەر بکەن و دژی سەرجەم ئەم هەوڵانە بوەستنەوە و رێگری بکەن لە بەجێگەیاندنی ئەم مەرامە گەنیوانە". 

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دوای کەمتر لە 24 سەعات ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی بڵاوکردەوە و بەپێی ئەنجامەکان لایەنە نزیکەکانی حەشدی شەعبی ژمارەی کورسییەکانیان کەمیکردووە و شكستی گەورەیان بەركەوتوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP