دواین هەواڵ

کوردستان‌

 08/10/2021

سۆسیالیست کاندیدەکانی لە پێناو پارتیدا کشاندەوە

هەرێم نیوز
حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، 10 کاندیدی لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کشاندەوە و پشتگیری لە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی باڵای حیزبی سۆسیالیست دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان 10 کاندیدی لە هەر سێ پارێزگاکە دەکشێنێتەوە و پشتیوانی کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.

حیزبی سۆسیالیست داوا لە ئەندام و لایەنگرانیان دەکات لەو بازنانەدا دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.

لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک کۆبوونەوە لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و رێکخستنەکان و پێشمەرگە دێرینەکانی ئەو حیزبە ئەنجام دراون و جەختکراوەتەوە کە پێویستە هەمووان بەشداریی هەڵبژاردن بکەن و پشتیوانی لە کاندیدەکانی پارتی بکەن.

حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بازنەکانی بەمشێوەیە دابەشدەبن:

پارێزگای هەولێر: لە بازنەکانی 2،3،4 کشاونەتەوە
پارێزگای سلێمانی: لە بازنەی 1،3،4،5 کشاونەتەوە
پارێزگای دهۆک: لە بازنەکانی 1،2،3 کشاونەتەوە

ئەمڕۆ 08-10-2021 دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن رێژەی بەشداریکردنی لە دەنگدان بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆن رێژەی بەشداریکردن لە پارێزگای هەولێر 75٪، لە سلێمانی 78٪ و لە دهۆک 69٪ـە. هەروەها لە کەرکووک 62٪ و لە نەینەوا 70٪ـە.

بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، تێكڕای رێژەی بەشداریکردن لە هەرێمی کوردستان و عێراق 69٪ـە، هەروەها بەرزترین رێژەی بەشداریکردن لە پارێزگای بابل 80٪ـە و نزمترینیش لە پارێزگای ئەنبارە کە 59٪ـیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP