دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک: پارتی دەبێتەوە حزبی یەکەم

هەرێم نیوز

عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك، كه‌سایه‌تی دیاری سنوری چه‌مچه‌ماڵ، ڕایگەیاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم ئه‌و میلله‌ته‌ چه‌واشه‌ بكرێت، دەشڵێت: پارتی باشترین چانسی هه‌یه‌ و ده‌بێته‌وه‌ حزبی یه‌كه‌م .

عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک، کەسایەتی دیاری چەمچەماڵ، لە چاوپێکەوتنێکی میدیایدا ڕایگەیاند، هه‌ندێك كه‌س ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تیكردنی لایه‌نێك ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم ئه‌و میلله‌ته‌ چه‌واشه‌ بكرێت، پێویسته‌ هه‌ر لایه‌نێك باسی لایه‌نی باشییه‌كانی خۆمان بكه‌ین و شتێك نه‌كه‌ین ئه‌و ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی هه‌یه‌ له‌ناو نه‌به‌ین.

دەشڵێت: ٚپارتی باشترین چانسی هه‌یه‌ و ده‌بێته‌وه‌ حزبی یه‌كه‌م و دووپاتیشی كرده‌وه‌، لایه‌نه‌ باشییه‌كانی پارتی زۆر زیاتره‌ له‌ كه‌موكوڕییه‌كانی و گوتی: "باشییه‌كانی پارتی وایكرد پیاوێكی وه‌ك من كه‌ ره‌خنه‌ی توندم لێیده‌گرت ئێستا بێمه‌ پاڵی كار بكه‌م".

روونیشی كرده‌وه‌، پارتی خاوه‌ن گوتارێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییانه‌یه‌ و له‌ دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش خاوه‌ن هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی خۆی بووه‌، له‌ رووی خزمه‌تگوزاری به‌ ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی خۆی جیاوازییه‌كی زۆری درووست كردووه‌.

ئاماژەشی بەوەکرد، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ له‌ سایه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانییه‌.

ئاشکرایکرد، یه‌كجار داوامان له‌ پارتی كرد له‌ رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانی بۆ خزمه‌تكردن و چاككردنی ئاوی ناوچه‌كه‌، ئه‌ویش به‌ گه‌رمییه‌وه‌ به‌ پیر داواكه‌مانه‌وه‌ هاتن و بڕیاری هه‌مووی لێدرا، له‌ كاتێكدا ئه‌و ماوه‌ دوورودرێژه‌ی رابردوو كه‌س ئاوڕێ لێنه‌دابووینه‌وه‌.

باسی لەوەشکرد، سندوقێكمان دروست كرد بۆ پترۆدۆلار، به‌ڵام لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌كه‌ سندوقه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و پاره‌كه‌شی دیارنییه‌، ئێستاش پارتی جارێكی دیكه‌ هه‌وڵیداوه‌ دووباره‌ ئه‌و سندووقه‌ دروست بكاته‌وه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP