دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 05/10/2021

شارەزایەكی بواری تەکنەلۆژیا: رۆژنامەنوسان و چالاکوانان خێرا پاسوۆردی فەیسبوکەکانتان بگۆڕن

هەرێم نیوز  

شارەزایەکی بواری تەکنەلۆژیا و ئەپڵیکەیشنەکان رایگەیاند، ئەگەری دووبارەبوونەوەی راوەستانی فەیسبوک و ئەپڵیکەیشنەکانی دیکە هەیە بۆیە پێویستە، بەتایبەت کەناڵەکانی راگەیاندن و رۆژنامەنوسان و چالاکوانان هەنگاوی پێشوەختەی خۆپارێزی بگرنەبەر.

ئاسۆ وەهاب، شارەزای بواری تەکنەلۆژیا و ئەپڵیکەیشنەکان لەبارەی راگرتنی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و بەشێک لە ئەپڵیکەیشنەکان رایگەیاند،"دوای ئەوەی دوێنێ بۆ ماوەی شەش کاژێر فەیسبووک و بەشێک لە ئەپڵیکەیشنەکانی دیکە لەکارکردن راوەستان، دواتر فەیسبووک چارەسەری کرد لەرێگەی باک ئەپەوە، واتە گێڕانەوەی زانیارییە هەڵگیراوەکانی پێشتر، واتە ئەوەی ئێستا کاری پێدەکرێت فەیسبووکی ساڵی 2020ە و ئەمەش کەلێنی زۆری تێدایە، بۆیە گرنگە خەڵک خۆیان و داتاکانیان بپارێزن، ئەوەش لە رێگەی بەکارهێنانی میکانیزمی چوونە ژووەرەوە بەدوو هەنگاو (Two-step Verification)".

وتیشی،ئەوەی هەیە بەکارهێنانی ئەو هەنگاوە بۆ خۆپارێزییە لە هێرش و هاککردن و هەر شتێک روویدابێت رێگە لە دزەکردن و هاککردن دەگرێت و ناهێڵێت داتا و زانیارییەکانت هاک بکرێن و ببرێن، بۆیە گرنگە هەنگاوی خێرا بەکارهێنانی چوونە ژوورەوەیە بە دوو هەنگاو، دەبێت خێرا پاسۆردەکانیشیان بگۆڕن.

دەشڵێت:"ئەوەی دیارە ئەوەیە گومانەکان لەبارەی بوونی هێرشی ئەلیکترۆنی کەمترن، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکانمان کێشەکە بەهۆی کارمەندێکی کۆمپانیای فەیسبووک خۆیەوە روویداوە کە ویستوویەتی فەیسبووک نوێ و ئەبدەیت بکاتەوە، بەڵام بەهۆی هەڵەیەکەوە Domain Name System و IP  لەدەستدرا و ئەمەش بووە هۆی سڕینەوەیان".

دوێنێ دووشەممە، بۆ چەند سەعاتێك هەریەک لە ئەپڵیکەیشنەکانی فەیسبووک، ئینستاگرام و وەتسئەپ لەکارکەوتن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP